• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 567
  • سێ شەممه 26/9/1392
  • رۆژژمێر :

12 ماده‌ي سروشتي ئازار شكێن

لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك ماده‌ي خۆراكي ده‌كه‌ين كه‌ بۆ وه‌كو ئازار شكێني سروشتي به‌كار دێن:

1ـ گيراني ماسولكه‌كاني قاچ به‌ ئاوي ته‌ماته‌: 

رۆژانه خواردني پياڵه‌يك ئاوي ته‌ماته‌ مه‌ترسي ئازار‌ گيراني له‌ ماوه‌ي 10 رۆژدا كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

2ـ ئازاري سينگ به تۆوي كه‌تان: ‌

 به‌ تێكه‌ڵكردني 3 كه‌وچكي گه‌وره‌ي تۆوي كه‌تاني هاردراو بۆ ماوه‌ي 12 هه‌فته‌ي ئازاري مه‌مك له‌ ناو خانماندا ناهێڵێت.

3ـ ئازاري ناو ده‌م به‌ هه‌نگوين:

رۆژانه‌ 4 جار كه‌مێك هه‌نگويني سروشتي له‌سه‌ر برينه‌كه‌دا دابێن تا نامێنێت.

4ـ ئازاري جومگه‌كان به‌ ئاو:

رۆژانه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ي 8 په‌رداخ ئاو ئازاري قاچه‌كان و ئه‌ژنۆ و شانه‌كان و ... نامێنێت.

5ـ ئازاري پشت به‌ ترێ:

رۆژانه‌ خواردني پياڵه‌يه‌ك ترێ سوڕي خوێن چالاك ده‌كات و ئازاري پشت ناهێڵێت.

6ـ ئازاري ماسولكه‌كان به‌ نه‌عنا و زه‌نجه‌بيل: 

 هه‌فته‌ي 3 جار له‌ ته‌شتي گه‌رماودا 10 دڵۆپ له‌ زه‌يتي نه‌عنا بكه‌ن و ناويدا دابنيشن. ئاوي شله‌تێن ده‌بێته‌ هۆي نه‌رمبووني ماسولكه‌كان و زه‌يتي نه‌عنا به‌ شێوه‌يه‌كي سروشتي ده‌ماره‌كان ئارام ده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها خواردني كه‌وچكێكي بچووك زه‌نجه‌بيل ئه‌م كێشه‌يه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات.

7ـ كێشكه‌ي هه‌رسكردن به‌ ئه‌نه‌ناس و ماسي:

رۆژانه‌ خواردني نيو كيلۆ ماسي يان پياڵه‌يه‌ك ئه‌نه‌ناسي تازه‌، ئاوسانه‌ به‌ ئازاره‌كاني گه‌ده‌ بۆ ماوه‌ي 72 كاتژمێر چاره‌سه‌ر ده‌كات.

8ـ ئازار و هه‌وكردني قاچ به‌ خوێ:

بۆ نه‌هێشتني ئازاري نينۆكه‌كاني ناو گۆشتي په‌نجه‌كان قاچه‌كان له‌ناو ئاوي شله‌تێن كه‌ خوێي تێدايه‌ ته‌ڕ بكه‌ن، بۆ ماوه‌ي 4 رۆژ ئه‌م كێشه‌يه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

9ـ ئازاري به‌رده‌وام به‌ زه‌رده‌چێوه‌:

زه‌رده‌چێوه‌ به‌ به‌راورد به‌ ئه‌سپرين و ئه‌يبوپرۆفين 3 به‌رامبه‌ر كاريگه‌ره‌ تره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي ئازار.

10ـ ئازاري سوڕي مانگانه‌ به‌ شير:

 رۆژانه‌ به‌ خواردني 2 كوپ شير 48% ئه‌م ئازاره‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

11:ئازاري گوێ به‌ زه‌يتي سير:

بۆ ئاماده‌ كردني زه‌يتي سير 3 دانه‌ سير له‌گه‌ڵ نيو كوپ زه‌يتي زه‌يتون بۆ ماوه‌ي 2 خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگرێكي نه‌رم دابنێن و دواتر سافي بكه‌نه‌وه‌.

12: ئازاري جومگه‌كان و ژانه‌ سه‌ر به‌ گێلاس:

رۆژانه‌ خواردني 20 دانه‌ گێلاسي تازه‌ يان وشك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ سوده‌.