• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 181
  • شەممه 23/9/1392
  • رۆژژمێر :

بەخۆراك ماڵئاوايي لەبيرچوونەوە بكە 

يەكێك لە كێشە باوەكان كە تووشي مرۆڤ دەبێت لەبيرچوونەوەيە ،ئەمەش يەكێكە لەو گرفتانەي زۆر مرۆڤ پێوەي دەناڵێنن ،پزيشكانيش هۆشداري دەدەنە دەست ئەو كەسانەي بەدەست بيرچوونەوە و لاوازي بيرەوەري دەناڵێنن گرنگي بەخۆراكي تەندروست بدەن كە هەندێك لەو خۆراكانە دەبنە هۆي چالاككردني مێشك بەمەش وا دەكات بەخۆراك ماڵئاوايي لەبيرچوونەوە بكەيت و بيرەوەريت بەهێزبكەيت :

•           زەڵاتەي گێزەر لەگەڵ كەمێك زەيت : گێزەر يارمەتي چالاككردني مێشك و بيرەوەري ئەمەش بەهۆي بووني ڤيتامين C و مەنگەنيز.

•           ليمۆ ياخود شەربەتي ليمۆ : يارمەتي لاشە دەدات بۆ دەستكەوتني وزەيەكي باش لەگەڵ ئەوەشدا تواناي وەرگرتني مرۆڤ زياد دەكات بەهۆي ئەوەي ليمۆ دەبێتە هۆي هێوركردنەوەي مێشك و دەمار .

•           چەرەسات : خواردني چەرەساتەكان وەك گوێز و بادەم و فستەق و فولي سۆداني يارمەتي بەهێزبووني بيرەوەري دەدن هەروەها دەبنە هۆي چالاكي مێشك ،گوێز دەبێتە هۆي بەهێزبووني خانەكاني مێشك .

• كوپێك لەزەنجەبيل بەهەنگوين تواناي بەهێزبوون و چالاككردني لاشە بەگشتي و بەتايبەت مێشكي هەيە كەتواناي مێشك بۆ پاشەكەوتكردني زانياري و بيركردنەوەي زياتر دەكات،هەروەها پاڵ بەخوێنەوە دەنێت تاوەكو بە ئاساني بگاتە مێشك و بڕێكي گونجاو ئۆكسجين بگاتە مێش .

•           هێلكە : لەخۆراكە چالاككەرەكاني مێشكە و زەردێنەي هێلكەش بەهۆي بووني مادەي كۆلين مەترسي نەخۆشي زەهايمەر كەمدەكاتەوە .

•           پارچەيەك شكۆلاتە يارمەتي پاڵناني خوێن بۆ دەماغ زياد دەكات بەهۆي بووني مادەي كافينيەوە دەبێتە هۆي بەخشيني ئارامي بەمێشك.

•           سپێناخ بەهۆي بووني ترشي فۆليك و ڤيتامينەكان وەك  Kو  Eدەبێتە هۆي كەمكردنەوەي لاوازي بيرەوەري بەهۆي تێپەڕبووني تەمەنەوە ،خواردني سپێناخيش يارمەتي بەهێزبوون و       چالاكييەكاني مێشك دەدات .

•           سێو : لەباشترين ميوەكانە كە پارێزگاري لە خانەكان دەكات كە تووشي هەڵئاوسان نەبێت ئەمەش بەهۆي بووني مادەي دژە ئۆكسيدەكان  و يەك لەت سێو دەبێتە هۆي پێداني دەستكەوتني بڕێكي گونجاو لە كيرسيتين .

SNN - بەشي تەندروستي