هه‌ساره‌ي مه‌ريخ ... چوار مليار ساڵ له‌دوو ده‌قيقه‌دا
ئاژانسي فه‌زايي ئه‌مريكا (ناسا) به‌مدواييه تۆمارێكي ڤيديۆيي روونكاريي بڵاوكرده‌وه‌و تێيدا «باس له‌گۆڕانكاريي هه‌ساره‌ي مه‌ريخ ده‌كات، له‌هه‌ساره‌يه‌كي هاوشێوه‌ي زه‌وييه‌وه بۆ هه‌ساره‌يه‌كي سووري تۆز لێنيشتوو».
كه‌شوهه‌واي مه‌ريخ
هه‌ر له‌و تۆماره‌دا كه ماوه‌كه‌ي دوو ده‌قيقه‌يه، ناسا ئه‌وه‌ي ده‌رخستووه، كه له‌و كاته‌دا كه‌شوهه‌واي مه‌ريخ زۆر له‌باربووه بۆ دروستبووني ئۆقيانووسي ئاو و ئه‌وه‌ش شتێكي گونجاوه بۆ دروستبووني ژيان.
هه‌ساره‌يه‌كي جياواز
ئه‌و تۆماره ڤيديۆييه‌ي كه له‌تاقيگه روونكردنه‌وه‌ييه‌كاني ئاژانسەکەدا به‌رهه‌م هاتووه، زۆر به‌وردي چۆنێتي گۆڕانكارييه‌كان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه به‌تێپه‌ڕبووني چوار مليار ساڵ ده‌رده‌خات، بۆ پشتگيريي زياتري ئه‌و بۆچوونه‌ش هه‌موو وێنه جووڵاوه‌كاني ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، كه «مه‌ريخ هه‌ساره‌يه‌ك بووه زۆر جياواز بووه له‌وه‌ي ئێستا هه‌يه» ئەوەي له‌ڤيديۆكه‌دا دەردەکەوێت، له‌و کاتەدا هه‌ساره‌که چه‌ندين ده‌رياچه‌ي به‌رفراواني هه‌بووه، كه زنجيره چيا ده‌وري داوه‌و ئاسمانێكي شينيش باڵي به‌سه‌رداكێشاوه، هه‌روه‌كو ئه‌و ئاسمانه شينه‌ي كه به‌سه‌ر زه‌وييه‌وه‌يه، هه‌وره‌كانيشي به‌خێرايي به‌سه‌ر ئاو‌و چياكاندا ده‌جووڵێن، بەڵام دواتر كه‌ش و هه‌واكه له‌كه‌شێكي مام ناوه‌ندو شێداره‌وه گۆڕاوە بۆ كه‌شێكي سارد‌و وشك.
تۆزه‌كه‌ي مه‌يله‌و په‌مه‌ييه
كاتێك ئه‌و ده‌رياچانه وشك بوون و زه‌وي مه‌ريخ بۆته ژينگه‌يه‌كي بياباني و سه‌ر رووي هه‌ساره‌كه‌ش بۆته گڕكان و مله‌ي گڕكانيي ده‌ركه‌وتووه، پاشان سه‌ر رووه‌كه‌ي بۆته تۆزێكي مه‌يله‌و په‌مه‌يي و خۆڵه‌كه‌شي بۆته سوور.
زاناكان دەڵێن: ئێستا هه‌ساره‌كه زۆر شتي لەڕووخساره سروشتييه‌كه‌ي خۆي ونكردووەو بۆتە بيابانێكي رووته‌ن و سارد‌و وشك، پله‌ي گه‌رماكه‌ي ده‌گاته (27) پله له‌ژێر سفره‌وه، لەبارەي رەنگەکەشيەوە، وتيان: ئه‌و ره‌نگه سوورەي مەريخ به‌هۆي بووني ئاسنە لەپێکهاتەي خاكه‌كه‌يدا.
كه‌شتي نوح