• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 221
  • چوار شەممه 20/9/1392
  • رۆژژمێر :

زەيتي گەنمەشامي بەسودە بۆ تەندروستي مرۆڤ

بەپێي توێژينەوەيەكي نوێي پزيشكي هەريەكە لە زەيتي گەنمەشامي و زەيتي زەيتون تواناي كەمكردنەوەي ئاستي كۆليسترۆڵي لەناو خوێندا هەيە،هەروەها تواناي پارێزگاريكردني هەيە لە تووشنەبووني مرۆڤ بە نەخۆشييەكاني دڵ و خوێن

،هاوكات بەپێي ئەو ئەنجامەي زانايان دەستيان كەوتووە لەسەر ئەو 50 كەسەي بەشداري توێژينەوەكەيان كردووە دەركەوتووە بەكارهێناني زەيتي گەنمەشامي بەبڕێكي كەم لە دروستكردني خواردندا دەبێتە هۆي كەمكردنەوەي كۆليسترۆڵي خراپ لەناو خوێندا بە رێژەي 10% ،هەروەها بەكارهێناني زەيتي زەيتون لە دروستكردني خواردندا  دەبێتە هۆي كەمكردنەوەي كۆليسترۆڵي خراپ بەرێژەي 3%  ، هەروەها  ئەم توێژينەوەيەش دەبێتە پاڵپشت بۆ توێژينەوەكاني پێشوو كە ئەوەيان ئاشكراكردبوو زەيتە رووەكييەكان بەهۆي بووني رۆنە ناتێرەكانەوە بەشداري دەكەن لە كەمكردنەوەي مەترسي تووشبوون بەنەخۆشييەكاني دڵ و خوێن ،بۆيە توێژەرەوان هۆشداري دەدەن لەوەي كە پێويستە مرۆڤ رۆژانە ئەو خۆراكانەي دەيخۆن بەرێژەي لە 15% زەيتە رووەكيەكاني تێدابێت ، لەوبارەيەشەوە كيڤن ماكي سەرۆكي تيمي توێژينەوەكە رايگەياند هۆكاري هەڵبژاردن و باشي زەيتي گەنمەشامي بەسەر زەيتي زەيتوندا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەي زەيتي گەنمەشامي رێژەيەكي زۆر لە دژە ئۆكسيدە سروشتيەكاني تێدايە كە ناوە زانستيەكەي پێي دەوترێت ستيرۆڵي  رووەكي ئەمەش سودێكي گەورەي هەيە بۆ باشتركردني تەندروستي دڵ ،لەلايەكي ديكەوە بەپێي توێژينەوەكاني پێشووش رێژەي دژەئۆكسيدە سروشتيەكان لە زەيتي گەنمەشاميدا چوار هێندەي زياترە لە زەيتي زەيتون .جێگەي ئاماژەيە ئەو توێژينەوەيەش لەلايەن كۆمەڵەي ئەمريكي بۆ خۆراك لە واشنتۆن ئەنجامدراوە .

SNN – بەشي تەندروستي

x