• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 217
  • پێنج شەممه 9/8/1392
  • رۆژژمێر :

روحاني : هه وڵي ده‌وڵه‌تي ئێران چاره‌سه‌ري مه‌سه‌له‌ي گه‌مارۆکانه‌

سه‌رۆک کۆماري ئيسلامي ئێران وتي ، هه‌موو هه‌وڵي ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ري مه‌سه‌له‌ي گه‌مارۆکانه‌ به‌ پێي گه‌وره‌يي نه‌ته‌وه‌يي ئێران .

به‌ پێي ڕاپۆرتي  ناوه‌ندي ڕاگه‌ياندني  سه‌رۆک کۆماري  حه‌سه‌ن روحاني  ، سه‌رۆک کۆماري ئيسلامي ئێران  ئێواره‌ي  دووشه‌مه‌  له‌  تاران  وتي ،  ده‌وڵه‌ت هه‌وڵ ئه‌دات  تا مافه‌کاني  نه‌ته‌وه‌ي  ئێران  بپارێزێ  و بێتوو شێوازي گه‌وه‌ره‌يي  بۆ ڕێککه‌وتن  و چاره‌سه‌ري  گرفته‌کان گرنگ نه‌بێ  زۆر به‌ ئاساني وه‌ له‌ دانيشتنێکدا  کاره‌که‌ ته‌واو ده‌بێ . روحاني به‌ ڕاشکاوي وتي ،  گه‌يشتن  به‌ ڕێککه‌وتن  و چاره‌سه‌ري  گرفته‌کان  کاتي پێويسته‌  و ئه‌ڵبه‌ت  چاوه‌ڕواني ده‌کرێ  تا کۆتايي ئه‌مساڵ  يه‌که‌م هه‌نگاو  به‌ره‌و چاره‌سه‌ري  گرفته‌کان  هه ڵگيردرێ .  روحاني  هه‌روه‌ها  ڕێگه‌چاره‌ي  بنه‌ڕه‌تي  نه‌هێشتني گرفته‌ئابووريه‌کاني   هه‌وڵ بۆ  به‌رزکردنه‌وه‌ي  سه‌رچاوه‌کاني  داهاتي ئێران  زاني  و وتي ، گه‌مارۆکان  ئێستاکه‌  گرفتێکي شوێندانه‌ره‌  به‌ڵام  سه‌رباري دژواريه‌کاني  تێپه‌ڕين له‌و نامومکن نيه‌ .