يادێک له پێغه‌مبه‌ري سه ر لووتکه‌کان
هه‌موو که‌سێک له خووي به‌رز و ڕه‌فتار و کرده‌وه‌ي شيريني ئه‌و سووديان ده‌گرت و بۆ هه‌مووان وه‌کوو باوکێکي ميهره‌بان بوو.
پێغه‌مبه‌ري گه وره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌مه‌د دروود و سڵاوي خواي له‌سه‌ر بێ، فه‌خر و شانازي و خهزێنهيکي گه‌وره‌يه بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤايه‌تي له هه‌موو چه‌رخ و ده‌ورانێک دا.
ئاستي به‌رزي وبليندي جێگاي ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ئهوندهيه که ته‌نهانه‌ت به‌شێک له بيرمه‌ندان و عارفان و شاعيراني موسڵمان، ئاماژه‌يان به‌وه کردووه که خولقاندني کائينات و جيهان و زه‌وين له لايه‌ن خداي زولجهلالهوه، ته‌نيا و ته‌نيا بوار و بيانوويه‌ک بووه بۆ ئه‌وه‌ي مرۆڤێکي بێ وێنه‌و مه‌زن به ناوي محه‌مه‌د پێ بنێته سه‌ر عه‌رز و به ڕووناکي که‌لام و ئاکاري خۆي بۆ جارێکي تر واتا ببه‌خشێ به سه‌رجه‌م مرۆڤايه‌تي.
ئيمام ڕه‌زا دروود و سڵاوي خواي لێ بێت له باوکاني بهرزهناوي خۆي ئه‌گێڕێته‌وه که له شوێنێک دا ئيمام حه‌سه‌ن دروود و سڵاوي خواي له‌سه‌ر بێ سه‌باه‌ت به که‌ش و هه‌واي ڕۆحي و ئاکار و کرده‌وه‌ي پێغه‌مبه‌ري گه وره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌مه‌د فه‌رموويه‌تي: "
پێغه‌مبه‌ر حاڵه‌ت و که‌ش و هه‌واي حوزن و خهمباري و بيرمهندي، به‌رده‌وام له سيماي موباره‌کي دا ئاشکرا بوو. قه‌ت پشووي نهدهداو به‌رده‌وام له هاڵي چالاکي دا بوو.ته‌نيا له‌و کاتانه‌دا قسه‌ي ده‌کرد که ده‌يزاني پێويست به کهلامي جوان و گهوههريني ئه‌و هه‌يه.کاتێک بۆ سهلماندني حهققێک هه‌وڵي ده‌دا، تا داسهپاندني ئه‌و حه‌ققه ئقره و ئارامي به‌لاي دا نه‌ده‌هات.
که له‌ناو کۆڕيک دا داده‌نيشت، له گه‌ڵ هه‌مووان دا به يه‌ک حئهندازه قسه‌ي ده‌کرد و جياوازي نه‌ده‌خسته نه گه‌ڵ هه‌مووان دا به يه‌ک حئهندازه قسه‌ي ده‌کرد و جياوازي نه‌ده‌خسته نوان که‌سه‌کان.
کاتێک داواي شتێکيان لێ ده‌کرد، يان داواکاري يه‌که‌ي به جێ دێنا، يان داواي لێبووردني ده‌کرد.
هه‌موو که‌سێک له خووي به‌رز و ڕه‌فتار و کرده‌وه‌ي شيريني ئه‌و سووديان ده‌گرت و بۆ هه‌مووان وه‌کوو باوکێکي ميهره‌بان بوو."
رووناک