• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 449
  • سێ شەممه 2/7/1392
  • رۆژژمێر :

 هه‌ندێك خواردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي نيگه‌راني ده‌رووني

 

له‌ ئه‌نجامي توێژينه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كۆمه‌ڵێك خواردن كاريگه‌ري پۆزه‌تيڤي له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌يه‌ و ده‌بێته‌ هۆي كه‌مكردنه‌وه‌ي نيگه‌راني ده‌رووه‌ني و خه‌مۆكي، ئه‌و خواردنانه‌ش بريتين له‌مانه‌:

-قه‌يسي 

قه‌يسي ڕێژه‌يه‌كي زۆري له‌ مه‌گنيسيۆم تێدايه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆي كه‌مكردنه‌وه‌ي نيگه‌راني و خه‌مۆكي، هه‌روه‌ها ماسوولكه‌كان ده‌خاته‌وه‌ باري ئاسايي خۆيان و ناهێڵێت گرژببن و ده‌روونت تێكبده‌ن.

-باده‌م

پێكهاته‌ي باده‌م ڤيتامين (B,E )ي تێدايه‌ و سيسته‌مي به‌رگري به‌هێز ده‌كه‌ن و ئارامت ده‌كه‌نه‌وه‌.

-گوێز و فستق

په‌ستاني خوێن كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌ و ناونراون "خواردني مێشك" چونكه‌ ئاراميت پێده‌به‌خشن و نيگه‌رانيت كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌ چونكه‌ چه‌وري باش و چه‌ندين مادده‌ي سوودبه‌خشيان تێدايه‌.

قه‌يسي ڕێژه‌يه‌كي زۆري له‌ مه‌گنيسيۆم تێدايه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆي كه‌مكردنه‌وه‌ي نيگه‌راني و خه‌مۆكي، هه‌روه‌ها ماسوولكه‌كان ده‌خاته‌وه‌ باري ئاسايي خۆيان و ناهێڵێت گرژببن و ده‌روونت تێكبده‌ن.

پێويسته‌ ئه‌م خواردنانه‌ به‌پێي پێويست بخۆيت بۆئه‌وه‌ي جه‌سته‌ت ئارام ببێته‌وه‌ و هه‌ست به‌ نيگه‌راني نه‌كه‌يت، هه‌روه‌ها بير له‌ ڕووداوه‌كان مه‌كه‌ره‌وه‌ و به‌خۆشي ژيان به‌سه‌ربه‌ره‌ و له‌ ئێستادا بژي.

SNN