• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 407
  • یەكشەممه 24/6/1392
  • رۆژژمێر :

بۆ رزگاربوون له‌بۆني ده‌م له‌دواي سير خواردن

توێژه‌ران رێنمايي ده‌كه‌ن ئه‌و شيره‌بخورێت كه‌چه‌وري كه‌مه‌و ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌خواردنه‌كه‌دا بخورێت كه‌سيري تێدايه‌ ، نه‌وه‌ك له‌پێش و دواي بخورێته‌وه‌ .

  به‌پێي توێژينه‌وه‌يه‌كي نوێ كه‌ژماره‌يه‌ك له‌توێژه‌ران له‌زانكۆيه‌كي سه‌ر به‌ويلايه‌تي ئۆهايۆي ئه‌مريكا ئه‌نجاميانداوه‌ ، بۆ رزگاربون له‌بۆني ده‌م له‌دواي خواردني ئه‌و خوارده‌مه‌نيانه‌ي كه‌سيريان تێدايه‌ ، ده‌كرێ مرۆڤ كوپێك شير بخوات به‌و جۆره‌هاوكاري ده‌بێ بۆ پاراستني له‌بۆني ناخۆشي ده‌م، به‌وپێيه‌ي شير به‌هێزه‌بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي خه‌ستي ئه‌و بۆنانه‌ .

 جێي باسه‌سير يه‌كێكه‌له‌و خوارده‌مه‌نيانه‌ي كه‌به‌رێژه‌يه‌كي زۆر مه‌گنيسيۆم و ڤيتامين بي 6 و ڤيتامين سي و كانزاي سيلينيۆم ي تێدايه‌ ، كه‌يه‌كێكه‌له‌به‌هێزترين دژه‌ئۆكسيده‌كان، هاوكات رێژه‌يه‌كي زۆري كبريتي تێدايه‌كه‌به‌رپرسياره‌له‌بۆن و تامي تايبه‌تي سيره‌كه‌ ، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌بۆنه‌ناخۆشه‌كه‌ده‌دات له‌كاتي هه‌ناسه‌داندا.

 توێژه‌ران رێنمايي ده‌كه‌ن ئه‌و شيره‌بخورێت كه‌چه‌وري كه‌مه‌و ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌خواردنه‌كه‌دا بخورێت كه‌سيري تێدايه‌ ، نه‌وه‌ك له‌پێش و دواي بخورێته‌وه‌ .

 

باخچه