• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 322
  • پێنج شەممه 21/6/1392
  • رۆژژمێر :

مه‌رجي ئه‌مه‌ريکا بۆ هێرش نه‌کردنه‌ سه‌ر سووريا 

وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا ڕايگه‌ياند: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تي سووريا سه‌رجه‌م جيهازاتي کيميايي خۆي له‌ سنووره‌کاني ئه‌و وڵاته‌ بباته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌توانێت ڕێگري بکات له‌ گورزه‌ سه‌ربازييه‌که‌ي ويلايه‌ته‌ يه‌کگرتووه‌کان.

به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: جان کێري ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ي سێپتێمبێر/ 18ي خه‌رمانان، له‌ کۆنفڕانسێکي ڕۆژنامه‌واني هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ڤيليام هێگ، هاوتا بريتانيه‌که‌ي مه‌رجي ئه‌مه‌ريکا بۆ ڕاگرتني هێرشي سه‌ربازي دژي ده‌وڵه‌تي سوورياي ئاشکرا کرد.

وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا ڕايگه‌ياند: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تي سووريا سه‌رجه‌م جيهازاتي کيميايي خۆي له‌ سنووره‌کاني ئه‌و وڵاته‌ بباته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌توانێت ڕێگري بکات له‌ گورزه‌ سه‌ربازييه‌که‌ي ويلايه‌ته‌ يه‌کگرتووه‌کان.

کێري ڕايگه‌ياند: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تي به‌شار ئه‌سه‌د ده‌يه‌وێت هێرشي سه‌ربازي ئه‌مه‌ريکا له‌سه‌ر سووريا بوه‌ستێت ده‌بێ تا کۆتايي حه‌وته‌ي داهاتوو پاشکه‌وته‌ کيمياييه‌کاني له‌ خاکي ئه‌و وڵاته‌ بباته‌ ده‌ره‌وه و ڕاده‌ستي کۆمه‌ڵگاي نێونه‌ته‌وه‌يي بکات‌.

وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا هاوکات جه‌ختيشي کرد که‌ ئه‌وان دڵنيان ده‌وڵه‌تي سووريا ئاماده‌ نييه‌ ئه‌و گه‌ڵاڵه‌ قبووڵ بکات.

جان کێري ڕاشيگه‌ياند : په‌يوه‌ندييه‌ دوو لايه‌نه‌کاني نێوان ئه‌مه‌ريکا و بريتانيا به‌ تۆکمه‌يي ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌رچي له‌نده‌ن ئاماده‌ نييه‌ به‌شداري له‌ شه‌ڕي سووريا بکات.