ئۆباما له باره‌ي سور‌يا ژيرانه بڕيار بدات
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي کۆماري ئيسلامي ئێران راسپێري کرد به سه‌رۆکي ئه‌مريکا له به‌رامبه‌ر سور‌يا هه‌ڵوێستێکي ژيرانه و دروستي هه‌بێت.
به پێي راپۆرتي هه‌واڵده‌ري مێهر ، " محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف " ، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران دوێشه‌و له نێو په‌يامنێراندا له تاران ، له باره‌ي هه‌ڕه‌شه‌کاني ئه‌مريکا له دژي سور‌يا ، گوتي : له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که دامرکاندني ئاگري شه‌ڕێکي ديکه له ناوچه‌که‌دا زۆر ئه‌سته‌مه ، که‌واته به سه‌رۆکي ئه‌مريکا راسپێري ده‌کرێ هه‌ڵوێستێکي ژيرانه و دروستي له به‌رامبه‌ر سوريادا هه‌بێت .
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران به ئاماژه به‌وه‌ي که کۆنگره‌ي ئه‌مريکا ناتوانێ مۆڵه‌تي هێرشي سه‌ر سور‌يا ده‌ربکات ، گوتي : ئه‌م هه‌نگاوه له باري مافه نێوده‌وڵه‌تيه‌کانه‌وه قه‌ده‌خه‌يه و پێويستي به بڕياري ئه‌نجومه‌ني ئاسايشي نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان هه‌يه و ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش له هه‌لومه‌رجێکي تايبه‌تيدا ده‌توانێ مۆڵه‌تي هه‌نگاوي به کۆمه‌ڵ له دژي وڵاتێک ده‌ربکات .
زه‌ريف هه‌روه‌ها له باره‌ي سه‌رداني سه‌رۆک کۆماري ئێران بۆ نيۆيۆرک و به‌شداري له دانيشتني ساڵانه‌ي کۆگه‌ي گشتيي رێکخراوي نه‌ته‌وه‌کان له مانگي سپتامبردا گوتي : وه‌زاڕه‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئيران هه‌موو بارودۆخه‌که‌ي بۆ ئه‌م سه‌ردانه ئاماده کردووه و چاوه‌ڕواني بڕياري سه‌رۆک کۆماري ئيسلامي ئێران له‌م بواره‌دايه .
سه حه ر تی وی