• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 120
  • سێ شەممه 1/5/1392
  • رۆژژمێر :

13 ته‌قينه‌وه‌ پايته‌ختي عێراقي هه‌ژاند؛

عێراق

 

زياتر له‌ 250 کوژرا و بريندار ئاکامي ته‌قينه‌وه‌کاني به‌غدا 

له‌ 13 ته‌قينه‌وه‌ي شه‌وي ڕابردوو له‌ پايته‌ختي عێراق 65 که‌س کوژران و 190 که‌س بريندار بوون.

به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس،ئاژانسي خه‌به‌ري فه‌ڕه‌نسا بڵاويکرده‌وه‌: شه‌وي ڕابردوو (شه‌ممه‌ له‌سه‌ر يه‌کشه‌ممه) 12  ئۆتۆمبێلي بۆمبڕێژکراو و بۆمبێکي چێندراو له‌ شه‌ش ناوچه‌ي به‌غداي پايته‌خت ته‌قينه‌ته‌وه‌.

ته‌قينه‌وه‌کان يه‌ک له‌ دواي يه‌ک ڕووياندا و هاوکات هه‌واڵي ئه‌وه‌ش بڵاو بووه‌وه‌ که‌ ژماره‌يه‌ک چه‌کداري نه‌ناسراو سه‌رکرده‌يه‌کي گرووپێکي چه‌کدار که‌ پێده‌چێت له‌ ڕێبه‌راني ئه‌لقاعيده‌ بوو بێت، کردۆته‌‌ ئامانجي ده‌ستڕێژي گوله‌ و تيرۆريان کردووه‌.

 به‌ وته‌ي به‌رپرساني پۆليس و سه‌رچاوه‌ پزيشکييه‌کاني پايته‌ختي عێراق به‌هۆي سه‌ختي برينه‌وه‌ ئه‌گه‌ري ئه‌وه‌ هه‌يه‌ ژماره‌ي قوربانياني ته‌قينه‌وه‌کاني شه‌وي ڕابردووي به‌غدا زياتر بێته‌وه‌.

ئه‌گه‌رچي به‌رپرساني عێراقي، ئه‌لقاعيده‌ به‌ به‌رپرسياري ته‌قينه‌وه‌کان ده‌زانن به‌ڵام تا ئێستا هيچ لايه‌نێک ئه‌و کرده‌وه‌ تيرۆريستيانه‌ي له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

سه حهر تی وی