• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 163
  • شەممه 29/4/1392
  • رۆژژمێر :

ئەو خۆراكانەي كاريگەريان لەسەر تينوێتي هەيە، بۆ ئەوانەي بەرۆژوو دەبن

 

لەمساڵدا مانگي ڕەمەزان کەوتۆتە وەرزي هاوينەوەو چەند ساڵێکي تريش لەهەمان وەرزدا دەمێنێتەوە، ئەوەش ئەرکي ڕۆژوەوان کەمێک قورسدەکات، چونکە لەم  وەرزەدا پلەي گەرما بەرزدەبێتەوەو تينيوێتي مرڤ زيادەکات.

لەمانگي ڕەمەزاندا جۆري خواردن کاريگەري گەورەي لەسەر تينيوێتي مرۆڤ هەيە ، بۆ ئەو مەبەستەش لێرەدا چەند ئامۆژگارييەک دەخەينەڕوو ، کە دەتوانن لەڕێگەي جێبەجێکردنيەوە تاڕادەيەکي باش زاڵبن بەسەر تينيوێتيدا :

1. پێويستە خۆراکي کەم بەهارات و داو دەرمان بخورێت بەتايبەت لە ژەمە خۆراکي  پارشێودا، چونکە دواي خواردني ئەو جۆرە خۆراکانە تينيوێتي مرۆڤ زياددەکات.

2. لە کاتە جياجياکاني شەودا بڕێکي کەم ئاو بخورێتەوە.

3. پێويستە لە شەوو پارشێودا سەوزەوات و ميوەي تازە بخورێت ، چونکە بڕێکي زۆر لە ئاوو ڕيشاڵەکانيان تێدايە کە بۆماوەيەکي زۆر لە گەدەدا دەمێنێتەوەو هەست بە تێري دەکرێت.

4. لە دروستکردني زەڵاتەدا ، ليمۆ لە جياتي خوێ بەکاربهێنە ، ئەوەش بەمەبەستي خۆ پاراستن لە کێشەي تەندروستي  ، چونکە بەکارهێناني خۆي زياني زۆرە.

5. خۆراکي زۆر سوێر مەخۆ ، چونکە ئەو خۆراکانە پێويستي لەش بۆ ئاو زياد دەکەن.

6. لەپارشێودا ئاو زۆر مەخۆرەوە ، لەکاتێکدا هەندێک کەس باوەڕيان وايە کە خواردنەوەي بڕێکي زۆر لە ئاو دەبێتە هۆي ڕێگرتن لە تينوێتي ، بەڵام ئەو باوەڕە هەڵەيە چونکە ئەو ئاوە لە پێويستي لەش زياترە ، بۆيە جەستە لەڕێگەي گورچيلەکانەوە خۆي لێ ڕزگار دەکات.

لەمساڵدا مانگي ڕەمەزان کەوتۆتە وەرزي هاوينەوەو چەند ساڵێکي تريش لەهەمان وەرزدا دەمێنێتەوە، ئەوەش ئەرکي ڕۆژوەوان کەمێک قورسدەکات، چونکە لەم وەرزەدا پلەي گەرما بەرزدەبێتەوەو تينيوێتي مرڤ زيادەکات.

7. زۆر خواردنەوەي شەربەتە هەمە جۆرەکان و خواردنەوە گازييەکان کاريگەري زۆريان لەسەر گەدە دەبێت  و دەبنە هۆي تێکچوني کرداري هەرس.

8. هەندێک کەس لەکاتي بەربانگدا ئاوي زۆر سارد دەخۆنەوە ، چونکە وا دەزانن تينوێتيان دەشکێنێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئاوي سارد دەبێتە هۆي گرش بووني مووەلوولەي خوێني کۆئەندامي هەرس و کەم هەرسکردني خۆراک، بۆيە پێويستە پلەي گەرمي ئاوەکە هاوتابێت و بە هێواشي و بەچەند قۆناغێک بخورێتەوە ، نەک بە يەک جار .

9. باشتر وايە ئەو شلەمەنيانە نەخورێتەوە کە ماددەو ڕەنگي دروستکراو و ڕێژەيەکي زۆر لە شەکريان تێدايە ، بەڵکو باشتر وايە بگۆڕدرێن بۆ ميوەي تازە و خواردنەوە و شەربەتي سروشتي .

زا،س

سەرچاوە: سەردەم

سایتی روبه رو