كه‌ي فڵچه‌ي ددانه‌كه‌م بگۆڕم؟
هه‌موو پزيشكاني ددان هاوڕان له‌سه‌رئه‌وه‌ي كه ده‌بێت هه‌ر سێ مانگ جارێك، فڵچه‌ي ددان بگۆڕدرێت. توێژينه‌وه‌كان ده‌ريده‌خه‌ن كه پاش سێ مانگ له‌به‌كار‌هێناني فڵجه‌ي ددان، ڕيشاڵه‌كاني فڵجه‌ي ددانه‌كه تووشي داخوران‌و هه‌ڵوه‌رين‌و چه‌مانه‌وه ده‌بن، چيتر ناتوانن وه‌ك فڵچه‌يه‌كي نوێ ميكرۆب له‌سه‌ر ددان‌و پووك لابه‌رن.
هه‌روه‌ها گرنگه فڵچه‌ي ددانه‌كه‌ت بگۆڕێت پاش ئه‌وه‌ي تووشي سه‌رما‌و هه‌ڵامه‌ت‌و هه‌وكردني ده‌م‌و قوڕگ ده‌بيت، ئه‌مه‌ش به‌هۆي ئه‌وه‌ي كه فڵچه‌ي ددانه‌كه ئه‌م ميكرۆبانه گلده‌داته‌وه‌و ديسانه‌وه نه‌خۆشتده‌خاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشيشت نه‌خاته‌وه، ئه‌وا ئه‌و ميكرۆبانه به‌شێوه‌يه‌كي به‌رچاو له‌سه‌ر فڵچه‌ي ددانه‌كه‌ت گه‌شه‌ده‌كه‌ن.
چۆن فڵچه‌ي ددانه‌كه‌م بپارێزم (هه‌ڵبگرم) ئه‌گه‌ر له‌گه‌شتدا بم.
توێژينه‌وه‌كان ده‌ريده‌خه‌ن كه پاش سێ مانگ له‌به‌كار‌هێناني فڵجه‌ي ددان، ڕيشاڵه‌كاني فڵجه‌ي ددانه‌كه تووشي داخوران‌و هه‌ڵوه‌رين‌و چه‌مانه‌وه ده‌بن، چيتر ناتوانن وه‌ك فڵچه‌يه‌كي نوێ ميكرۆب له‌سه‌ر ددان‌و پووك لابه‌رن.
پارێزه‌ري پلاستيكيي هه‌يه، بۆئه‌وه‌ي فڵچه‌ي ددانه‌كه‌تي تێداهه‌ڵبگريت، ئه‌م پارێزه‌ره ناهێڵێت ڕيشاڵه‌كاني فڵچه‌ي ددانه‌كه‌ت به‌هۆي كه‌ره‌سته‌كاني تري ناو جانتاكه‌ت بچه‌مێننه‌وه‌و خواربن، هه‌روه‌ها ده‌بێت فڵچه‌ي ددانه‌كه‌ت به‌ر هه‌وا بكه‌وێت‌و وشكبێته‌وه، به‌شێداريي هێشتنه‌وه‌ي يارمه‌تي گه‌شه‌ي ميكرۆب ده‌دات له‌سه‌ري.