• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 207
  • سێ شەممه 25/4/1392
  • رۆژژمێر :

ئه‌نه‌ناس ددان له‌ کلۆربوون ده‌پارێزێت ئاماده‌کار

ئه‌نه‌ناس «Pine apple» پێک دێت له‌ ئاو ‌و شه‌کر، هه‌روه‌ها خوێيه‌ کانزاييه‌کان وه‌کو فلۆر، پۆتاسيۆم ‌و سۆديۆمى تێدايه‌. سرکه‌ى برۆملين و ڤيتامينه‌کانى (A، C، B)ى تێدايه‌ و چه‌ندين سوودى گرنگى هه‌يه‌ له‌وانه‌:

1. فرمانه‌کانى جگه‌ر چالاک ده‌کات ‌و زه‌ردويى ناهێڵێت.

2. له‌ به‌ر بونى مادده‌ى فلۆريد تيايدا ڕێ ده‌گرێت له‌ کلۆربونى ددان ‌و داخورانى. وا باشتره‌ بدرێت به‌ مناڵان له‌ قۆناغى گه‌شه‌کردن بۆ پارێزگارى له‌ ددان ‌و پوکيان.

3. له‌ڕێى ئه‌و ئه‌نزيمانه‌ى تيايدايه‌ ڕێ ده‌گرێت له‌ دروست‌بونى گرێ ‌و هه‌ڵئاوسانى شانه‌کان ‌و هه‌وکردنيان.

4. هه‌رسکردنى خواردن ئاسان ده‌کات ‌و ڕێ ده‌گرێت له‌ قه‌بزبونى گه‌ده‌.

5. ڕێ ده‌گرێت له‌ که‌ڵه‌که‌بونى چه‌ورى له‌ناو مولوله‌کانى خوێن به‌ تايبه‌تى خوێنبه‌ره‌کان. بۆيه‌ ڕێ ده‌گرێت له‌ ڕه‌قبونى خوێنبه‌ره‌کان.

6. ميزهێنه‌ره‌ و رێ ده‌گرێت له‌ دروستبونى به‌رد‌و لمى گورچيله‌ ‌و ميزڵدان ‌و بۆرى ميز.

7. تينويه‌تى‌و گه‌رمابون له‌ هاويندا ده‌شکێنێت له‌به‌ر بونى بڕێکى زۆرى ئاو له‌ پێکهاته‌که‌ى که‌ رێ ده‌گرێت له‌ خۆربردن.

8. له‌به‌ر بونى ڤيتامين (C) تيايدا نه‌خۆشييه‌کانى سه‌رمابون ‌و نيشانه‌کانى ناهێڵێت.

له‌ به‌ر بونى مادده‌ى فلۆريد تيايدا ڕێ ده‌گرێت له‌ کلۆربونى ددان ‌و داخورانى. وا باشتره‌ بدرێت به‌ مناڵان له‌ قۆناغى گه‌شه‌کردن بۆ پارێزگارى له‌ ددان ‌و پوکيان.

زيانه‌کانى ئه‌نه‌ناس

ـ زۆرخواردنى ئه‌نه‌ناس ده‌بێته‌ هۆى سکچون ‌و دڵ تێکهه‌ڵهاتن ‌و دروستبونى ليرى پێست ‌و زيپکه‌ له‌ ده‌وروبه‌رى هه‌ر دوو لێو ‌و ده‌م. هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆى گرژبونى ماسولکه‌کانى منداڵدان ‌و رشانه‌وه‌.

ـ وا باشتره‌ ئه‌نه‌ناس له‌ کاتى سکپڕى ‌و شيرداندا زۆر نه‌خورێت. خواردنه‌وه‌ى بڕێکى زۆر له‌ شه‌ربه‌ته‌که‌ى له‌ لاى ئافره‌تى سکپڕ ده‌بێته‌ هۆى کرژبونى ماسولکه‌کانى منداڵدان که‌ ئه‌مه‌ش هۆکارێکه‌ بۆ له‌بارچون.

ـ زياده‌خۆرى له‌ شه‌ربه‌تى ئه‌نه‌ناس ئه‌بێته‌ هۆى شڵه‌ژانى گه‌ده‌.

ـ وا باشتره‌ ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى فشارى خوێنيان هه‌يه‌ خۆيان به‌ دور بگرن له‌ خواردنى ئه‌نه‌ناس.

چه تر پریس