• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 247
  • دوو شەممه 24/4/1392
  • رۆژژمێر :

ترێي ڕەش بە تۆوەکەيەوە بخۆن

 

ترێي ڕەش باشترين سودي هەيە گەر لەگەڵ تۆوەکەيدا بخورێت و زانايانيش ئاماژە بەبووني ڕێژەيەکي زۆر لە ماددەي دژە ئۆکسان دەکەن لە تۆوي ترێدا.

تۆوي ترێي ڕەش ناوەوە و دەرەوەي جەستە لە ماددە زيانبەخشەکان (ئۆکسجينە سەربەستەکان) خاوێن دەکاتەوە و ڕێژەيەکي زۆر لە ڤيتامين C و ڤيتامين E تێدايە.

ترێي ڕەش باشترين سودي هەيە گەر لەگەڵ تۆوەکەيدا بخورێت و زانايانيش ئاماژە بەبووني ڕێژەيەکي زۆر لە ماددەي دژە ئۆکسان دەکەن لە تۆوي ترێدا.

ئەمانەش چەند سودێکي تۆوي ميوەي ترێي ڕەشن:

1.چاو لە کوێربوون بەهۆي تەمەنەوە دەپارێزێت و هەروەها دەبێتە ڕێگر لە دروستبووني ئاوي سپي چاو.

2.خوێن هێنەرەکان چالاک دەکات، بۆيە ئەو کەسانەي نەخۆشي شەکرە يان ئەستور بووني دەمارەکانيان هەيە، تۆوي ترێ بەڕادەيەکي بێ ئەندازە سود بەخشە بۆيان.

3.بۆ چارەسەري فشاري خوێن و جەڵتەي دڵ و دەماخ سودێکي زۆري هەيە.

4.ڕێگرە لە تێکچووني شريتي بۆماوەيي (DNA) و مەترسي توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

5. دەبێتە ڕێگر لە ڕەقبووني بورييە خوێن بەرەکان.

6.پێست لە چرچبوون دەپارێزێت و ماددەي کۆلاجين لە پێستدا بەهێز دەکات.

7.بۆ چارەسەري ڕۆماتيزمە و ئاڵۆشي بەکار دێت و زۆر بەسودە لەدژي هەڵئاوساني جومگەکان بەهۆي ڕۆماتيزمەوە.

لە کۆتاييدا ئەوەي گرنگە لە خواردني ئەم تۆوە سود بەخشەدا، باش جوينێتي لەکاتي خواردنيدا تا زۆرترين سودي لێوەربگيرێت.

خەندان