• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 458
  • شەممه 22/4/1392
  • رۆژژمێر :

مۆبايل لەچ كاتێك زياني هەيە...!

 پسپۆڕاني بواري نەخۆشييەكاني مێشك ودەماغ  ئاماژە بەو دەكەن، پێويستە لە كاتي خەوتن موبايل لە خۆمان دوور بكەينەوە، ئەوان پێيان وايە داناني موبايل لە كاتي خەوتن دەبێتە هۆي چەندين  نەخۆشي، بۆيە نابێ كاتێك دەخەويت مۆبايلەكەت لە ژێر سەر دابنێت.

داناني مۆبايل لەژێر سەر  لەكاتي خەوتنتدا ئەو تيشك و شەپۆلەي خراپانەي كەلەمۆبايلەكەوە دەردەچێت، كاريگەري لەسەر مێشك و دەماغ دەبێت وە ئەو كاريگەرييە خراپانە  لەسەر مێشك، و توشبوون بە چەندين نەخۆشي بەتايبەت شێرپەنجەي مێشك.

شارەزايان چەند رێنماييەكيان خستۆتەروو بۆ كەمكردنەوەي ئەو شەپۆلانەي كە لەمۆبايلەوە دەردەچن و زيان بەتەندروستي مرۆڤ دەگەيەنن.بۆيە پێويستە:

- لەكاتي خەوتنتدا مۆبايلەكەت چەند مەترێك لەخۆت دوور دابنێ.

- بەكارهێناني سپيكەر لەجياتي راستەوخۆ قسەكردن بەمۆبايل.

- هەوڵ بدە زياتر لەرێي مەسجەوە پەيامەكانت بگەيەنيت و كەمتر بەمۆبايل قسە بكەيت.

داناني مۆبايل لەژێر سەر لەكاتي خەوتنتدا ئەو تيشك و شەپۆلەي خراپانەي كەلەمۆبايلەكەوە دەردەچێت، كاريگەري لەسەر مێشك و دەماغ دەبێت وە ئەو كاريگەرييە خراپانە لەسەر مێشك، و توشبوون بە چەندين نەخۆشي بەتايبەت شێرپەنجەي مێشك.

- بەكارهێناني هێدفۆن يان سەماعەي بلوتوس.

- ئەگەر لەشەواندا مۆبايلەكەت لەجياتي سەعات ياخود بۆ ئاگاداركردنەوە بەكاردەهێنيت، دەكرێ بۆ خۆپاراستن لەشەپۆلە زيانبەخشەكان، مۆبايلەكەت بخەيتە سەر (Flight mode)، تا شەبەكەي لێ ببريت و تەنيا وەك ئامێرێكي ئاگاداركردنەوە كاربكات.

 رووبەرنيت