خۆپيشانداني هه‌زاران عێراقيي بۆ پشتيوانيي له خه‌ڵكي به‌حره‌ين
به راپۆرتي هه‌واڵده‌ريي تبیانی کوردی ، هه‌زاران عێراقيي له شارۆچکه‌ي سه‌در له به‌غدا، کهربهلاي موعه‌لا، نه‌جه‌في ئه‌شره‌ف و کوفه بۆ پشتيوانيي له خه‌ڵکي به‌حره‌ين و ساڵهاتي ئينقلابي ئه‌م وڵاته خۆپيشاندانيان کرد. ئه‌م خۆپيشاندانانه پاش نوێژي هه‌ينيي به‌ڕێوه‌چوو.
ناڕازيان سهرکوتي خه‌ڵکي به‌حره‌ين و دهستوهرداني سه‌ربازيي هێزه‌کاني سهعوديي له‌م وڵاته‌يان شه‌رمه‌زار کرد.
به راپۆرتي هه‌واڵده‌ريي تبياني کوردي ، هه‌زاران عێراقيي له شارۆچکه‌ي سه‌در له به‌غدا، کهربهلاي موعه‌لا، نه‌جه‌في ئه‌شره‌ف و کوفه بۆ پشتيوانيي له خه‌ڵکي به‌حره‌ين و ساڵهاتي ئينقلابي ئه‌م وڵاته خۆپيشاندانيان کرد
ئه‌م خۆپيشاندانه پاش داخوازيي موقته‌دا سه‌در رێبه‌ري بزاڤي سه‌در به‌ڕێوه‌چوو که حه‌فته‌ي رابردوو داواي له خه‌ڵک کردبوو هه‌تا رۆژي هه‌ينيي بۆ پشتيوانيي له به‌حره‌ين خۆپيشاندان بکه‌ن.پێشتر خه‌ڵکي ئێران ، رۆژهه‌ڵاتي عه‌ره‌بستان و هه‌ندێ وڵاتاني ئهورووپي بۆ پشتيواني له خه‌ڵکي به‌حره‌ين خۆپيشاندانيان کردبوو.
رۆژي پێنجشه‌ممه هه‌زاران بهحرهيني له مه‌نامه و شاره‌کاني ديکه‌ي ئه‌م وڵاته هاوکات له‌گه‌ڵ سێ ساڵهبووني ئينقلابي ئه‌م وڵاته خۆپيشاندانيان کرد که له ميانه‌ي ئه‌م خۆپيشاندانه هێزه‌کاني ئالي خهليفه دوو که‌سيان شه‌هيد کرد.
سه حه ر تی وی