• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 324
  • سێ شەممه 1/12/1391
  • رۆژژمێر :

كۆڵسترۆل هۆكاري‌ نه‌خۆشيه‌كاني‌ دڵ نيه‌

به‌پێچه‌وانه‌ي‌ هه‌مو ئه‌و لێكۆڵينه‌وانه‌ي‌ كراوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ كۆڵستڕۆل په‌يوه‌ندي‌ به‌و نه‌خۆشيانه‌وه‌ نيه‌ كه‌ توشي‌ دڵ ده‌بێت، به‌ڵكو په‌يوه‌ندي‌ به‌ كه‌مي‌ توخمي‌ مه‌گنيسۆمه‌وه‌ هه‌يه‌ له ‌له‌شدا.

ئه‌ندريه‌ رۆزانۆف، توێژه‌ري‌ پزيشكي‌ به‌ناوبانگ، له‌دواي‌ ئه‌و توێژينه‌وانه‌ي‌ كه‌ ده‌رباره‌ي‌ ماده‌ي‌ كۆڵستڕۆل كردويه‌تي‌ له‌ له‌شي‌ مرۆڤدا، ده‌ريده‌خات كه‌ كۆڵستڕۆل هيچ په‌يوه‌نديه‌كي‌ نيه‌ به‌و نه‌خۆشيانه‌ي‌‌ دڵ توشي‌ ده‌بێت.

به‌پێچه‌وانه‌ي‌ هه‌مو ئه‌و لێكۆڵينه‌وانه‌ي‌ كراوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ كۆڵستڕۆل په‌يوه‌ندي‌ به‌و نه‌خۆشيانه‌وه‌ نيه‌ كه‌ توشي‌ دڵ ده‌بێت، به‌ڵكو په‌يوه‌ندي‌ به‌ كه‌مي‌ توخمي‌ مه‌گنيسۆمه‌وه‌ هه‌يه‌ له ‌له‌شدا.

ئه‌مەش هه‌مو ئه‌و توێژينه‌وانه‌ي‌ رابردو ره‌تده‌كاته‌وه،‌ كه‌ باسيان له‌ زيانه‌كاني‌ كۆڵسترۆل ده‌كرد و پێيانوابو هۆكارێكه‌ بۆ زۆر نه‌خۆشي‌ به‌تايبه‌ت نه‌خۆشيه‌كاني‌ دڵ.

ناوبراو ئه‌وشي‌ رونكرده‌وه،‌ دروستبوني‌ نه‌خۆشيه‌كاني‌ دڵ به‌هۆي‌ كه‌مي‌ مه‌گنيسۆمه‌وه‌ ده‌بێت، ئه‌ويش توشي ئه‌و كه‌سانه‌ دەبێت رێجيم زۆر ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا ده‌بێته‌ هۆي‌ دروستبوني‌ نه‌خۆشيه‌كاني‌ دڵ .

توێژەرەکە ئەوەشي خستوەتەڕو، ئه‌و كه‌سانەي رێجيم دەکەن،‌ سه‌وزه‌وات زۆر ده‌خۆن و ئه‌وەش بڕێكي‌ كه‌م مه‌گنيسێۆمي‌ تێدايه‌، داواشيکرد‌ هه‌ستن به‌ خواردني‌ پاقله‌مه‌نيه‌كان و ئه‌و خواردنانه‌ي‌ كه‌ چه‌وري‌ سروشتي‌ تێدايه ‌وه‌ك فستق و بادام وناوكي‌ كوله‌كه‌،  له‌به‌ر ئه‌وه‌ي‌ رێژه‌يه‌كي‌ زۆر مه‌گنيسۆمي‌ تێدايە و دورماندەخاتەوە لە نەخۆشييەکاني دڵ.

سبەي