سوده‌کانى گوێز بزانه
به‌پێى توێژينه‌وه‌يه‌کى زانکۆيه‌کى شارى به‌رشه‌لۆنه له وڵاتى ئيسپابيا خواردنى گوێز سودێکى زۆرى هه‌يه بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ، به‌شێوه‌يه‌کى گشتى سورى خوێن چالاک ده‌کات و ده‌بێته هۆى رێکخستنى بۆريه خوێنبه‌ره‌کانى دڵ .
هه‌ر له‌هه‌مان توێژينه‌وه‌دا هاتوه که گوێز چه‌ندين کانزا و ڤيتامينى به‌نرخى تێدايه وه‌ک (فسفۆر ، مه‌گنسيۆم ، زينک ، ئاسن ، کالسيۆم ، فيتامين B1 ،فيتامين E ، ئۆميگا 3 ، فۆليۆم) که له‌جياتى به‌کارهێنانى زه‌يتى زه‌يتون بۆ سه‌ر سفره‌و خوانه‌کان زۆر باشتره، چونکه ده‌بێته هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى رێژه‌ى چه‌ورى له خوێندا .
گرنگترين تايبه‌تمه‌نديه‌کانى گوێز بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشييه‌کان بريتين له‌مانه:
1- بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى باکردنى گه‌ده و له‌نێوبردنى کرمى گه‌ده.
2- بۆ له نێوبردنى ماندوويي، 5ظ گرام گه‌ڵاى گوێز له ليترێک ئاودا بوکڵێنن و له کاتى حه‌مامکردندا له‌و ئاوکه‌ڵکوه‌رگرن.
3- ئه‌و که‌سانه‌ى نه‌خۆشى که‌م خوێنييان هه‌يه پێستى سه‌وزى گوێز له‌گه‌ڵ ئاودا بوکڵێنن و پاش خواردنى چێشت رۆژانه په‌رداخێک بخۆن.
گوێز چه‌ندين کانزا و ڤيتامينى به‌نرخى تێدايه وه‌ک (فسفۆر ، مه‌گنسيۆم ، زينک ، ئاسن ، کالسيۆم ، فيتامين B1 ،فيتامين E ، ئۆميگا 3 ، فۆليۆم) که له‌جياتى به‌کارهێنانى زه‌يتى زه‌يتون بۆ سه‌ر سفره‌و خوانه‌کان زۆر باشتره، چونکه ده‌بێته هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى رێژه‌ى چه‌ورى له خوێندا .
4- کاتى سک ئێشه، گوێز بخۆن.
5- موره‌باى گوێز له‌گه‌ڵ هه‌نگوێن بۆ ئه‌و که‌سانه که کێشى له‌شيان ناسروشتيه، بۆ به‌هێزکردنى له‌ش و ماسولکه‌کانيان بيخۆن.
6- خواردنى گوێز له‌گه‌ڵ مه‌وز و هه‌نجير کاريگه‌ره له‌سه‌ر به‌هَزبوونى مێشک.
زيانه‌کانى گوێز
که‌سانى قه‌ڵه‌و نابێ بيخۆن چونکه رێژه‌ى ماده‌ى چه‌ورى تێيدا زۆره. رۆژانه ته‌نيا 5 گوێز بخۆن چونکه خواردنى زۆرى گوێز کاريگه‌رى نه‌رێنى هه‌يه له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ.
جه‌ماوه‌رنيوز