• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 183
  • سێ شەممه 19/10/1391
  • رۆژژمێر :

ئێران ڕاديۆ ده‌رماني تايبه‌تي دروست ده‌کات 

به‌رپرسي ڕێکخراوه‌ي وزه‌ي ناڤۆکي ئێران له‌ دروست کردني چه‌ند جۆره‌ ڕاديۆده‌رماني تايبه‌تي له‌و ڕێکخراوه‌يه‌ هه‌واڵي دا و تيشک هاوێژه‌کاني دامه‌زراوه‌ ناڤۆکييه‌کاني به‌ بێ مه‌ترسي زاني.

به پێي هەوالي بەشي تێبيان کوردي و ڕاپورتي هەوالدەري کورد پرێس: فه‌ريدوون عه‌باسي له‌ په‌راوێزي ڕێوڕه‌سمي ڕێزگرتن له‌ شه‌هيده‌ ناڤۆکييه‌کاني ئێران به‌ هه‌واڵنێراني ڕاگه‌ياند: تاکوو ئێستا 15 جۆر ڕاديۆ ده‌رماني تايبه‌تي له‌و ناوه‌نده‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌ و له‌ ئێستادا سه‌رقاڵي به‌رهه‌م هێناني 5 جۆري نوێي ڕاديۆ ده‌رمانين و پاش وه‌رگرتني مۆڵه‌تي ياسايي له‌ وه‌زاره‌تي ته‌ندروستي ده‌رمانه‌کان ده‌خرێته‌وه‌ به‌ر ده‌ستي خه‌ڵک.

به‌رپرسي ڕێکخراوه‌ي وزه‌ي ناڤۆکي ئێران له‌ وه‌ڵامي پرسيارێک له‌مه‌ڕ مه‌ترسييه‌کاني دامه‌زراوه‌ ناڤۆکييه‌کاني بووشێهر وتي: سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کان به‌ فيلته‌ري تايبه‌تي ته‌يار کراون و له‌ ڕێگاي کۆنتڕۆڵي به‌رده‌وامي ئاسماني ناوچه‌که‌ هيچ چه‌شنه‌ مه‌ترسييه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دانيشتوواني هاوێري دامه‌زراوه‌ ناڤۆکييه‌کان ناکات.

عه‌باسي هاوپێوه‌نديه‌ پاراستني گياني زاناياني ناڤۆکي ئێراني ڕايگه‌ياند: وه‌زاره‌تي ئيتيلاعات و سوپاي پاسداران به‌رده‌وام به‌ هه‌موو هێزي خۆيانه‌وه‌ پاسه‌واني له‌‌ زانايان و بنه‌ماڵه‌ و هاوکاره‌کانيان ده‌که‌ن و تاکوو ئێستا له‌ ئه‌نجامي چالاکي به‌رچاوي ئه‌وان چه‌ندين تيمي تيرۆر دۆزاونه‌ته‌وه‌ و چه‌ندين هه‌وڵي تيرۆرکردني زانايانيش پووچه‌ڵ کراون‌.