نالي کێ يە؟
نالي ناوي خدر (خضر)ه و کوڕي ئه‌حمه‌دي شاوهيسي ئالي به‌گي مکايهڵييه. له گوندي "خاك وخۆڵ" له ده‌شتي شاره‌زوور هاتوه‌ته ژيانه‌وه. به‌پێي ڕێبازي خوێندني ئه‌و سه‌رده‌مه له سه‌ره‌تاوه قورئاني پيرۆزي و ورده په‌رتووکي فارسي خوێندوه و چووه بۆ فهقێيهتي و له پێناوي وه‌رگرتني زانسته ئايينييهکاندا شار و دێهاته قوتابخانهدارهکاني به‌شێکي کوردستان گه‌ڕاوه و دوا پله‌ي ئه‌و خوێندنهي بڕيوه و مۆڵه‌تي مهلايهتيي وه‌رگرتوه.
ئه‌و شوێنانه‌ي نالي بۆ ماوه‌يه‌کي زۆر تێياندا مابووبێته‌وه: "سنه"، "سابڵا‌غ"، "زهردياواي قه‌رادغ"، "هه‌ڵه‌بجه" و "سولهيماني". له قه‌رداغ لاي "شێخ موحهممهدي ئيبنولخهيياط" خوێندويهتي. له تهکييهي قهرهداغيش ماتماتيکي لاي "شێخ عهليي مه‌لا" خوێندوه. له سولێماني له مزگه‌وتي "سه‌ييد حه‌سه‌ن" لاي "مهلاعهبدوڵڵاي ڕه‌ش" بووه. زۆرترين کاتي موستهعيدديي له خانهقاي "مه‌ولانا خاليد" له سولێماني به‌سه‌ربردووه. هه‌روه‌ها گهلێکيشي له هه‌ڵه‌بجه و سولهيماني لاي "شێخ ئهوڵاي خهرپاني" خوێندوه.
سه‌باره‌ت بهتهمهني نالي چه‌ندين بۆچووني جياواز: خوالێخۆشبوو "موحه‌ممه‌د ئه‌مين زه‌کي به‌گ" ده‌ڵێت: نالي له ساڵاني 1273-1215دا کۆچيکردووه و 1800-1856 زايينيدا ژياوه. دکتۆر "مه‌عروف خه‌زنه‌دار"يش هه‌ر هه‌مان مێژوو دياري ده‌کات، هه‌روه‌ها دکتۆر "که‌مال فوئاد"يش هه‌مان بۆچووني هه‌يه. مامۆستا "عه‌لائه‌ددين سه‌جادي"يش ده‌ڵێت: "له 1797ي زايينيدا هاتوه‌ته دنياوه و له 1855دا مردووه."
هه‌موو ئه‌م مامۆستايانه، بێجگه له مامۆستا سه‌ججادي نه‌بێ، مێژووي له‌دايکبوون و مردني "نالي"يان وه‌ك يه‌ك دانا و به‌و پێيه نالي 56 ساڵ ژياوه. ته‌نها به‌پێي بۆچوونهکهي مامۆستاي سه‌ججادي ته‌مه‌ني بووه 58 ساڵ.
ئه‌م جياوازيهش وه‌کو سه‌رنجي بۆ دراوه قسه‌ي مامۆستا سه‌جادي له‌لايه‌ك و دکتۆر خه‌زنه‌دار و دکتۆر که‌مال فوئاد له لايه‌کي تره‌وه ده‌رباره‌ي ته‌مه‌ني و ساڵي له‌دايکبووني نالي ئه‌و بهراوردکردنهي کوردي و مهريواني و به‌دواي ئه‌وانيشدا مامۆستا عه‌لي موقبيله، ئه‌وه‌ي له پێشه‌کي ديوانهکهياندا ساڵي 1215ي کۆچييان له‌گه‌ڵ ساڵي 1797ي زايينيدا به‌راوردکردووه. جا ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت، ئه‌وا وه‌ك کوردي و مهريواني و موقبيل و سه‌جادي ئه‌فه‌رموون نالي 58 ساڵ ژياوه. به‌ڵام له ڕۆزنامهکاني ڕۆژهه‌ڵاتناسي ئهرمهنيي ي"وسف ئه‌بگاره‌ڤێچ ئۆربێلي"دا ساڵي 1215ي کۆچي له‌گه‌ڵ ساڵي 1800-1801ي زاييني به‌رامبه‌ر کراوه. به‌پێي ئه‌مه وه‌ك دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار و دکتۆر که‌مال فوئاد له‌سه‌ري ڕۆيشتون، ساڵي له دايکبووني نالي ده‌کاته 1800ي زاييني و تهمهنيشي ده‌بێته 56 ساڵ.
له‌وانه‌ي باسکران هيچيان ناتوانرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌يه‌کي ڕاسته‌قينه و باوه‌ڕپێکراو ساڵي له‌دايکبوون و کۆچي نالي دياري بکه‌ن. به‌ڵام هه‌ندێ شت هه‌يه ده‌بنه هۆکاري ڕوونکردنهوهي سه‌رده‌مي "نالي" و نزيكبوونه‌وه له زانيني ساڵي له دايکبوون و مردني.
1- نالي په‌يوه‌ندييه‌کي تايبهتيي له‌گه‌ڵ سلێمان پاشاي بابان و ئه‌حمه‌د پاشاي کورێدا بووه. ئه‌م پهيوهندييهيش به‌م بهڵگانهي خواره‌وه‌دا ده‌رئه‌که‌وێ:
- ئه‌و غهزهلهي که سهرهتاکهي ئه‌م بهيتهيه:
بولبولي طه‌بعم ئه‌وا دسان ثهناخواني ده‌کات
که تێيدا ده‌ڵێت:
هودهودي دڵ حهبسي بهلقيسي سهباي ديوه يه‌قين
خۆي که دامێنگيري شاهي ئاصهفي ثاني ده‌کات
شاهي ئاصهفي يه‌که‌م حه‌زره‌تي سولهيمان پێغه‌مبه‌ر بووه که شاليارهکهي ناوي ئاصهفي کوڕي بهرخيا بووه و مه‌به‌ستي له شاي دووه‌مي ئاصهفيش، سولهيمان پاشاي بابانه.
- ئه‌و غهزهلهي، ئه‌وه‌ي يه‌که‌م به‌يتي ئه‌مه‌يه:
ئه‌م تاقمه موماتزه که‌وا خاصهيي شاهن
ئاشوبي دڵي مه‌مله‌که‌ت و قهلبي سوپاهن
ئه‌وانه‌ش هه‌مووي بريتييه له پياهه‌ڵدان و باسکردني تاقمه سوپايه‌ك. ده‌بێت ئه‌و سوپايه سوپاي کێ بووبێت، ئه‌گه‌ر هيي سلێمان پاشا يان ئه‌حمه‌د پاشاي کوڕي نه‌بووبێت؛ به‌تايبه‌تي، که پهڕتووهکهکاني مێژوو ده‌ڵێن، ئه‌م ئه‌حمه‌د پاشايه سوپايهکي ڕێكوپێکي و تازه بابه‌تي پێکهێناوه. وه‌کو مامۆستا مه‌لا عهبدولکهريمي موده‌ريس ده‌ڵێت: "نازانم 'نالي' له کاتي دهستهڵاتي ئه‌حمه‌د پاشادا له سولهيماني ماوه‌ته‌وه و ئه‌و سوپايهي به چاوي خۆي بينيوه و باسهکهيان بۆ گێڕاوه‌ته‌وه و دووربه‌دوور پێناسه‌ي کردووه، ياخود مه‌به‌ستي سوپاي سلێمان پاشاي باوکيهتي، ئه‌وه‌ي له 1234ي کۆچييهوه تا 1254 حوکمرانيي سولهيماني کردوه؟!"
- قه‌سيده درێژهکهي، ئه‌وه‌ي بۆ سالمي هاوڕێي گياني به گياني خۆي ناردووه و ئه‌وه‌ش تێکڕا پرسياره له وه‌زعي سولهيماني پاش نه‌ماني ده‌وري بابانه‌کان.
- غهزهلهکهي، ئه‌وه‌ي به‌بۆنه‌ي سه‌فه‌ري حه‌جي (نووري ڕوودباري)يهوه وتوويه‌تي که وه‌ك له تێکڕاي بهيتهکانهوه ده‌رئه‌که‌وێ خاوه‌ني ڕێبازي نه‌قشبه‌ندي و يه‌كێك بووه له موريده ناودارهکاني مه‌ولانا خاليد (1197ي.ك-1783ي.ز، 1242ي.ك-1826ي.ز).
سه‌ره‌تاي يه‌کێکيان ئه‌م بهيتهيه:
نه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێ تۆ
نه‌چم، شه‌رت بێ، هه‌تا ئه‌و خواره بێ تۆ
سه‌ره‌تاي ئهويشيان ئه‌م بهيتهيه:
عاشقي بێ دڵ دهناڵي، مه‌يلي گرياني هه‌يه
بێ شکه هه‌وره تريشقه تاوي باراني هه‌يه
هه‌رچه‌ند له هيچ لايه‌کي غهزهلهکانهوه نه‌نوسرابوو که‌ي نووسراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ديار بوو وه‌ك په‌ڕتووکه‌کان خۆيان زوو نوسرابوونه‌وه. پهرتووکهکانيش له مێژووي جياجيادا نووسرابوونه‌وه. بۆ نموونه يه‌کێکيان 'کفاية'ي بێتوشي بوو به ده‌ستي 'مهعروفي کوڕي شێخ ئهوڵاي خهرپاني' نووسرابوه‌وه - له ساڵي 1269 ي کۆچيدا. يه‌کێکي تريان قهسيدهي 'بانت سعاد' بوو له ساڵي 1232دا نووسرابوه‌وه. يه‌کێکي کهشيان قهسيدهيهکي 150 بهيتيي جهلادديني سيوطي بوو ڕه‌سووڵ ناوێك له ساڵي 1232دا له مهدرهسهي مه‌ولانا ئه‌حمه‌دي کوڕي ئه‌حمه‌دي کوڕي مه‌ولانا سلێماندا نووسيبويهوه.
هه‌روه‌ها له لاپاڵي کۆمه‌ڵه دهستنوسێکي تر پێکه‌وه جوزوبهندکراوي هه‌ر ئه‌م پهڕتووکخانهيهدا شيعرێکي ترم دي درابوه پاڵ نالي. پهڕتووکهکاني ئه‌م کۆمه‌ڵه له ساڵاني 1271 و 1272دا نوسرابوونه‌وه. هه‌رچۆن بێ دياره ساڵاني 1232 و 1269 و 1271 و 1272 که ساڵي نووسينهوهي ئه‌و په‌رتووکانه‌ن جۆره ڕۆشنايييهك ئه‌خه‌نه سه‌ر ساڵاني ژياني نالي."
- له هه‌موو گرنگتر لێره‌دا ئه‌وه‌يه که ڕۆژهه‌ڵاتناس "خۆدزکۆ"، ئه‌وه‌ي شابهندهري ڕوسيا بووه له پاريس ئهيگێڕێتهوه که‌وا له ساڵي 1853دا له پاريس چاوي به ئه‌حمه‌د خان ناوێکي بابان ئه‌که‌وێ، ئه‌وه‌ي خه‌ڵکي کوردستان بووه و له ئه‌سته‌موڵ دانيشتووه. "خۆدزکۆ" ناوي "نالي" له‌م ئه‌حمه‌د خانه بييستووه، ئه‌وه‌ي دۆست و هاوڕێي بووه.
گه‌لێ به‌يتي نالي هه‌يه وه‌ها ئهگهيهنن، که نالي گه‌يشتوه‌ته ته‌مه‌ني پيرييهکي ڕاسته‌قينه و بێ هێزبوون، که دياره ئه‌وه‌ش له 58 ساڵيدا په‌يدا نابێ، وه‌ك ئه‌مانه:
1- موي سپي کردم به شوشتن ئاوي عهيني شۆره شه‌ط
2- بۆ مه‌مك (نالي) چ منداڵانه وهي وهي کردوه
گه‌رچي مووي وه‌ك شيره، به‌و شيره شکۆفهي کردوه
3- ئه‌ي تازه جوان! پيرم و ئوفتاده و که‌وتووم
4- من پيرم و فاني
ئه‌حمه‌د پاشاي بابان له 1853دا له پاريس باسي نالي بۆ "خۆدزکۆ"ي شابهدندهري ڕوسيا کردوه وائهگهيهنێ نالي له‌و سه‌رده‌مه‌دا له شام ژياوه. چونکه شيعرهکهشي، ئه‌وه‌ي پاش تێکچووني فهرمانڕهوايي بابانييهکان بۆ سالمي ناردوه بۆ سولهيماني، له شامه‌وه ناردوويه. له لايه‌کي ديکه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ي مێژووي ژياني نالييان خستوه‌ته سه‌ر کاغه‌ز، باسي ئه‌وه‌يان کردووه، که نالي پاشان چوه‌ته ئه‌سته‌مووڵ و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د پاشاي بابان ماوه‌يه‌کي دوور و درێژيان پێکه‌وه به‌سه‌ربردووه. جا سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه، که له‌وانه‌يه نالي ماوه‌يه‌کي زۆريش له شام مابێته‌وه ئه‌نجا چووبێته‌وه ئه‌سته‌مووڵ، ئه‌و ماوه‌ي که‌متر له دوو ساڵه‌ي نێوان يه‌کتري ديتني "خۆدزکۆ" و "ئه‌حمه‌د پاشا" و مردني "نالي" له ئه‌سته‌موڵ له 1855دا، که ئه‌ڵێن له‌و ساڵه‌دا له‌وێ مردووه، به‌پێي تواناي هات و چۆي ئه‌و سه‌رده‌مه به حاڵ به‌شي ته‌نها ڕۆيشتنێکي لهسهرخۆي ئه‌و چه‌رخه ئه‌کا، چ جايێ ئه‌وه‌ش ماوه‌يه‌کي دوور و درێژي له ئه‌سته‌موڵ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د پاشا به‌سه‌ربردبێ.
نالي له شيعرێکيا له به‌رامبه‌ر مه‌زاري پێغه‌مبه‌ر (د.خ)دا ئه‌ڵێت:
موودێکه که هه‌م گهردشي دهوراني سوپيهرم
واته: ده‌مێکه ئاواره‌ي نيشتمانم و ئه‌سوڕێمه‌وه و ئێستا گه‌يشتوومه‌ته ئێره. ئه‌بێ ئه‌م (ده‌م)ه چه‌ند ساڵي خاياندبێت و ئه‌و ماوه‌يه‌ي له‌کوێ به‌سه‌ربردبێ و کوێ گه‌ڕابێ؟ دياره نالي ئه‌م شيعرهي پاش بۆنهکهي له شامدا وتوه، وه‌کو ده‌رده‌که‌وێ ئه‌بێ له‌پێش ساڵي 1853دا له‌وێ بووبێت، چونکه هه‌ر له‌م پارچه شيعرهيدا گله‌يي له ده‌ست پيري ئه‌کات و ده‌ڵێت:
ئه‌ي تازه جوان! پيرم و ئوفتاده و که‌وتووم
هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ:
من پيرم و فاني
حاجي مه‌لا عه‌بدوڵڵا جهلي زاده (باوکي جه‌نابي مه‌لاي گه‌وره‌ي کۆيه) گێڕاويهتهوه و بێگومان قسهشي جێگاي باوه‌ڕه، که له ساڵي 1288ي.ك (1871-1872ي.ز)دا نالي له مه‌ککه ديوه و ئه‌و ساته‌ش زۆر پير بووه.
سەرچاوه:سايتي ريگا مێديا