نهخۆشيهکانى ددان
پوک، به‌شێکه له‌و پهردهيهي ناو ده‌م که ده‌وري ددانه‌کاني داوه و ئێسکي تورهکهي ددانه‌کاني داپۆشيوه، روپۆشي ره‌گي ددانه‌که به (سمينتهم) ناو ده‌برێت له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌سته‌ره شانانهي رووي ده‌ره‌وه‌ي ره‌گي ددان به‌ستۆته‌وه به ئێسکي تورهکهي ددان، ئيسکي تورهکهي ددانيش به به‌شێک له شانهکاني ددان ده‌وري ددان داده‌نرێت، هه‌موويان پێکه‌وه ددانه‌کان له‌ناو ده‌مدا و له‌شوێني خۆيان راگير ده‌که‌ن.
کاتێک خواردن ده‌خۆين و ددانه‌کان ناشۆين، ددانه‌کان به مادهيهک داده‌پۆشرێت پێي ده‌وترێت به‌ڵغ ياخود (يالاگ) که پێکهاتوه له کۆبونه‌وه‌ي پاشماوه‌ي خۆراک و کۆبونه‌وه‌ي رێژه‌يه‌کي زۆر له بهکترياي ناو ده‌م.
ئه‌و بهکتريايانهش به‌و پاشماوه خۆراکيانه زياد ده‌بن و ماده‌يه‌کي ژه‌هراوي ده‌رده‌ده‌ن و زيان به پوک و شانهکاني تري ناو ده‌م ده‌گه‌يه‌نن و دواجار ده‌بێته هۆي هه‌وکردن، يالاک ياخود به‌ڵغ له‌دواي دوو کاتژمێر له‌نان خواردن دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر ددانه‌کان نه‌شۆرێت، ده‌گۆرێت بۆ ماده‌يه‌کي رهقي بهکلس بوو له دواي چل و هه‌شت کاتژمێر ئه‌گه‌ر لا نه‌برێت، ئه‌وکات ماده ره‌قه‌که به‌شۆردن و فڵچه و ههويري ددان لاناچێت، ئه‌م ماده‌يه کاتێک که له ژێر پوکه‌وه دروست بوو ئه‌وکات ده‌بێته هۆي توشبوون به هه‌وکردن و هه‌ڵئاوساني پووکه‌که و له‌به‌ر ئه‌وه‌ي ئه‌م کردارانه هه‌مووي ئازاري نيه که‌س هه‌ستي پێناکات تا ئهوکاتهي که پوکه‌که زۆر خراپ ده‌بێت، جگه له‌و هۆکاره سهرکيانه هه‌وکردن زۆرجار هۆکار ياخود فاکتهري تريشي هه‌يه که ياريدهي خراپکردن و توشبووني پوک ده‌ده‌ن به هه‌وکردن له‌وانه
1ـ دابه‌زيني به‌رگري له‌شي مرۆڤه له‌و که‌سانه‌دا که جگه‌ره ده‌کێشن به‌هۆي ئه‌وه‌ي ئۆکسيجين که‌م دهچيت بۆ خانه‌کان و شانهکاني پوک به‌مه‌ش ئه‌گه‌ري توشبوون له جگه‌ره‌کێشدا نزيکي (2-7) ئه‌وه‌نده‌ي که‌سێکه که جگه‌ره ناکێشێت.
2- نه‌خۆشي شه‌کره، ئه‌وه‌ش به‌هۆي زۆري رێژه‌ي شه‌کره له خوێندا ده‌بێته هۆي دواکه‌وتن و سارێژبونهوهي برين و داخوراني تورهکهي ددان و شانهکاني ده‌وري ددان.
3- بووني تهنگهژهي ده‌رووني ئه‌گه‌ري توشبوني به پۆکه سۆ هه‌يه، هه‌روه‌ها له کاتي دووگاني و سوڕي مانگانه‌دا و له کاتي به‌کارهێناني ده‌رماني به‌رگري ئه‌گه‌ري توشبون به پوکه سۆ زياد ده‌کات له‌به‌ر به‌رزبونه‌وه‌ي ئاستي هۆرمان له له‌شيدا و دابه‌زيني به‌رگري له‌شي که‌سه‌که.
4 ـ به‌کارهێناني هه‌ندێ ده‌رماني وه‌ک ده‌رماني شێرپه‌نجه و ده‌رماني به‌رزبونه‌وه‌ي فشاري خوێن و ئه‌و دهرمانانهي که ليکي ده‌م که‌م ده‌که‌نه‌وه ده‌بێنه هۆي هه‌وکردني پوک.
نيشانه‌کاني توشبوون/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ي پوکه سۆ، له‌سه‌رتادا به‌ئازار ده‌ست پێناکات، بۆيه زۆرجار له‌لايه‌ن توشبوانه‌وه گرنگي پێ نادرێت تا ئه‌و کاته‌ي حاڵهتهکهي به‌ره‌و خراپي ده‌ڕوات، لهنيشانهکاني ئه‌م نه‌خۆشيه بريتيه له هه‌ڵئاوسان و سوربونهوهي پوکي ده‌وري ددان و خوێن لێهاتن که زۆر که‌س ئه‌و گرفتهيان هه‌يه که پوکيان له‌کاتي شۆردن ياخود له‌کاتي ئاساييدا يان له‌کاتي نانخواردندا به‌پێي خراپي هه‌وکردنه‌که توشي خوێن به‌ربووني پوک ده‌بن، هه‌روه‌ها ناخۆش بوني بۆن و تامي ناوده‌م، کلس و توشبوون بهههوکردني ددان.
سەرچاوه:مالەپەري چه تر پرێس