راستکردنهوهي ددان
راستکردنهوهي ددان: ئه‌و به‌شه‌يه له زانستي پزيشکي ددان که لێکۆڵينه‌وه ده‌کات له گه‌شه‌ي ئێسکى ددانه‌کان و ئه‌و گير و گرفتانهي توشي ددانه‌کان ده‌بێت و چاره‌سه‌رکردني ئه‌و گرفتانه له بابه‌تي شوێن و ريزبوون و جوتبون له‌گه‌ڵ يهکتردا به‌شێوه‌يه‌کي زانستي.
له‌ڕووي ده‌رونييه‌وه خواري ددانه‌کان کاريگه‌ري هه‌يه له‌سه‌ر کهسێتي مرۆڤه‌که و په‌يوه‌ندي کۆمه‌ڵايه‌تي، له‌به‌ر ئه‌وه راستکردنهوهي دانه‌کان نه‌خۆشه‌که له گرفتي ده‌رووني رزگار ده‌کات و واي لێده‌کات په‌يوه‌ندييه کۆمهڵايهتييهکاني ئاسايي ببێته‌وه.
هۆکاره‌کاني ناڕێکي ددان:
به‌شێوه‌يه‌کي گشتي هۆکاره‌کان بريتين له:
1/ هۆکاري بۆماوه‌يي له خێزاندا
2/ هۆکاري تر: وه‌ک که‌وتن يان کێشاني يان کلۆربوني دداني شيري له منداڵدا و زوو چارهسهرنهکردني ئه‌و به‌شه کلۆريهي که ده‌فه‌وتێت دانهکاني ته‌نيشتي ده‌جوڵێت و شوێني ده‌گرێته‌وه ئه‌مه‌ش کێشه بۆ دانه ههميشهييهکان دروست ده‌کات
3/ که‌وتنه خواره‌وه
4/ رووداوي هاتووچۆ
5/ شکاني ئێسکي به‌رده‌مي گوێچکه‌کان به‌تايبه‌ت له منداڵدا
خۆپاراستن:
1/ نه‌هێشتني مژيني په‌نجه له منداڵدا
2/ راهێنان له‌سه‌ر شێوه‌ي تف قوتدان
جۆري ئامێرهکاني راستکردنهوهي ددان:
1/ ئامێري جێ‌گير
2/ ئامێري ناجێگير (جوڵاو)
3/ ئامێري تايبه‌ت به گۆڕيني گه‌شه‌ي ئێسکي ده‌موچاو
سودهکاني:
1/ له‌ڕووي ده‌رونييه‌وه خواري ددانه‌کان کاريگه‌ري هه‌يه له‌سه‌ر کهسێتي مرۆڤه‌که و په‌يوه‌ندي کۆمه‌ڵايه‌تي، له‌به‌ر ئه‌وه راستکردنهوهي دانه‌کان نه‌خۆشه‌که له گرفتي ده‌رووني رزگار ده‌کات و واي لێده‌کات په‌يوه‌ندييه کۆمهڵايهتييهکاني ئاسايي ببێته‌وه
2/ له حاڵه‌تي ناڕێکيدا زۆرجار ددانه‌کان ناتوانن ئيشي خۆيان بکه‌ن وه‌ک: (بچڕين و هاڕيني خواردن و دروستکردني به‌شێک له ده‌نگه‌کان)، له به‌رئه‌وه به راستکردنهوهي ددانه‌کان نه‌خۆشه‌که له‌م گرفتانه رزگاري ده‌بێت.
3/ خواري ددانه‌کان واده‌کات که به باشي پاک نه‌بنه‌وه، بۆيه راستکردنهوهي ده‌بێته هۆي خاوێني زياتري ددانه‌کان.
زيانه‌کاني: به‌گشتي هه‌موو ئامێرێک زياني خۆي هه‌يه وه‌ک:
1/ داخوراني ره‌گي ددانه‌کان.
2/ کلۆربوني ددانه‌کان زياد له باري ئاسايي.
3/ هه‌وکردني پوک يان لێو له کاتي ئيشکردن له دانه‌کاندا يان به هۆي ئه‌و وايهر و پارچانهي ده‌کرێت به ئامێره‌که‌وه.
پێويسته داناني هه‌رجۆرێک له‌و ئامێرانه له لايه‌ن پزيشکي پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام بدرێت و پزيشک ئيهمالي نه‌کات له کاره‌که‌يدا و پێويسته نه‌خۆشه‌که گرنگي به پاک و خاوێني ددانه‌کاني بدات و ئامێره‌که‌ش بپارێزێت و پابه‌ندبێت به کاته‌کاني سه‌ردانکردن و رێنماييهکاني پزيشک، ئه‌گه‌ر په‌يڕه‌وي ئه‌م رێنماييانه نه‌کرێت بێگومان زيانه‌کاني زۆرتر ده‌بێت له سودهکاني.
سەرچاوه:مالەپەري چەتر پرێس