هـــه‌نـــار ... بـاشـتـريـن ڤـيـاگـراي سـروشـتـي
هه‌نار يه‌كێكه له‌ميوه پاييزيه به‌تام و به‌له‌زه‌ته‌كان, كه‌باشترين چاره‌سه‌ره بۆ زۆرێك له‌نه‌خۆشيه‌كان هه‌روه‌ك زانايان و پزيشكاني پسپۆڕ له‌ميانه‌ي توێژينه‌وه نوێيه‌كانيانه‌وه بۆيان ده‌ركه‌وتووه كه‌شه‌ربه‌تي هه‌نار باش‌ترين چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشيي دڵ و شێرپه‌نجه و به‌هێزترين هۆكاريشه بۆ به‌هێزتر كردني توانا سێكسيه‌كاني مرۆڤ, كه‌له‌و ڕووه‌وه رۆِڵي ڤياگراي سروشتي ده‌بينێت .
ڕۆژنامه‌ي " ده‌يلي مه‌يل " ي به‌ريتاني ئاماژه‌ي بۆ ئه‌وه كردووه كه‌توێژه‌ره‌وان و زاناياني زانكۆي – ئه‌دنبره – بۆيان ده‌ركه‌وتووه كه‌شه‌ربه‌تي هه‌نار توانايه‌كي باشي هه‌يه له‌تواندنه‌وه‌ي چه‌وريه‌كاني ده‌وروبه‌ري گه‌ده, كه‌چه‌ند كه‌سێكيان خستووه‌ته ژێر تاقيكردنه‌وه‌كانيانه‌وه و ڕۆژانه په‌رداخێك شه‌ربه‌تي هه‌ناريان داونه‌تێ بۆ ماوه‌ي مانگێك و دواتر بۆيان ئاشكرا بووه كه‌ته‌واوي چه‌وريه زياده‌كاني ده‌وروبه‌ري گه‌ده‌يان تواوه‌ته‌وه و چالاكيي گه‌ده‌شيان به‌شێوه‌يه‌كي زۆر باش زياديكردووه, جگه له‌وه‌ي كه‌هه‌نار سوودێكي ئێجگار باشيشي هه‌يه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ي كه‌نه‌خۆشيي فشاري خوێن و دڵ و جگه‌ريان هه‌يه .
ئه‌مه‌و توێژينه‌وه‌يه‌كي تري زانكۆي – بوستن – ي ئه‌مريكي ئه‌وه‌ي ئاشكرا كردووه كه‌هه‌نار ياريده‌رێكي زۆر باشه بۆ چاره‌سه‌ركردني لاوازيي سێكسي لاي پياوان, به‌ده‌ر له‌وه‌ي كه‌باشترين چاره‌سه‌ريشه بۆ نه‌خۆشيه‌كاني دڵ و به‌رگريكارێكي كارايه له‌به‌رده‌م شێرپه‌نجه‌دا, چونكه چه‌ند مه‌وادێكي زۆري دژه ژه‌هراوي بووني تێدايه .
له‌ميانه‌ي توێژينه‌وه‌كه‌يانه‌وه ئه‌و پسپۆڕانه شه‌ربه‌تي هه‌ناريان داوه‌ته چه‌ندين ( كه‌روێشك ) و دواي ماوه‌يه‌ك بۆيان ده‌ركه‌وتووه كه‌توانا و خێرايي هه‌ڵداني خوێن له‌ئه‌ندامي نێرينه‌ييانه‌وه زۆر زياديكردووه و به‌شێوه‌يه‌كي به‌هێزتر و ڕێكخراوتر چالاكيي سێكسيان ئه‌نجامداوه و ئه‌وه‌شيان ڕوونكردووه‌ته‌وه كه‌هه‌نار چه‌ند مه‌وادێكي زۆري دژه ژه‌هراوي بوون و كارۆناتي تێدايه وه‌ك " فينوليه و تانين ", كه‌به‌ربه‌ستێكي باشن بۆ ژه‌هراوي نه‌بووني پڕۆتينه گۆشتيه‌كان و به‌ر له‌زيادبووني كۆليسترۆڵ و چه‌وريي ناو خوێن ده‌گرێت, كه‌ده‌بنه هۆي ڕه‌ق بوون و گيراني خوێنبه‌ره‌كان, جگه له‌وه‌ي كه‌چه‌ند مه‌وادێكي تري به‌سوودي بۆ لاشه‌ي مرۆڤ تێدايه, وه‌ك شه‌كري سروشتيي به‌سوود و پڕۆتين و ترشي ليمۆ و چه‌ند ڤيتامين و كانزايه‌كي تريش .
توێژينه‌وه‌يه‌كي تري زانكۆي – كاليفۆرنيا – ي ئه‌مريكاش ئه‌وه‌ي پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه‌شه‌ربه‌تي هه‌نار ڕۆڵي ڤياگراي سروشتي ده‌گێڕێت له‌به‌هێزتر كردني چالاكيه سێكسه‌كان و چاره‌سه‌ري لاوازيه سێكسيه‌كاندا, چونكه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌و ماددانه‌ي كه‌دژه ژه‌هراوي بوونن, وه هاتوچۆي خوێن له‌ئه‌ندامي نێرينه‌يي پياواندا خێراتر و چالاكتر ده‌كات, وه‌به‌كارهێنان و خواردني, يان خواردنه‌وه‌ي به‌شێوه‌ي شه‌ربه‌ت بۆ ماوه‌ي مانگێك هه‌مان كاريگه‌ريي ڤياگرا و بگره زياتريشي لێده‌كه‌وێته‌وه .
هه‌ر به‌پێي توێژينه‌وه‌كه‌ي زانكۆي كاليفۆرنياي ئه‌مريكا, ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ي چاره‌كه ليترێك له‌شه‌ربه‌تي هه‌نار باش‌ترين چاره‌سه‌ره بۆ شێرپه‌نجه‌ي پڕۆستات, كه‌له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشاني ته‌مه‌ندا مه‌ترسيه‌كاني زياتر و زياتر ده‌بێت .
جگه له‌و سوود و چاره‌سه‌ره زۆرانه‌ي, ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ي دوو كوپ شه‌ربه‌تي هه‌نار باش‌ترين ده‌رمانه بۆ نه‌خۆشيه‌كاني سك چوون و هه‌وكردني ڕيخۆڵه و گه‌ده و سه‌رئێشه‌ش, وه‌به‌رگريكارێكي باشيشه بۆ دواخستني نيشانه‌كاني پيري له‌مرۆڤه‌كاندا .
له‌و توێژينه‌وانه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه‌خواردنه‌وه‌ي شه‌ربه‌تي هه‌نار و هه‌نگوين به‌تێكه‌ڵي ڕيخۆڵه‌كان نه‌رم ده‌كات و ڕێڕه‌وي ميزه‌ڕۆش به‌باشي پاك ده‌كاته‌وه له‌هه‌وكردن و به‌ردي گورچيله و ئازاري سنگيش كه‌مده‌كاته‌وه و هه‌ناسه‌دانيش ئاسانتر و خۆشتر ده‌كات .
منبع: http://www.standardkurd.net