به‌رپرساني عێراقي خوازياري په‌ره‌پێداني هاوکارين له‌گه‌ڵ ئێران
جێگري پارێزگاري ئيلام له خواستي به‌رپرساني عێراقي بۆ په‌ره‌پێداني هاوکاري ئابووري و فه‌رهه‌نگي له‌گه‌ڵ ئێران هه‌واڵيدا.
حشمه‌توڵڵا عه‌سکه‌ري له کۆتايي دانيشتني به‌رپرساني پارێزگاي ئيلام و به‌رپرساني پارێزگاي "واست"ي عێراق ته‌وه‌ره‌کاني ئه‌م دانيشتنه‌ي به په‌ره‌پێداني ئاڵوگۆڕي بازرگاني نێوان ئێران و عێراق و ئاسانکاري له هاتوچووي زياره‌تکاران بۆ شوێنه ئايينييه‌کاني هه‌ردوولا ڕاگه‌ياند.
جێگري پارێزگاري ئيلام له خواستي به‌رپرساني عێراقي بۆ په‌ره‌پێداني هاوکاري ئابووري و فه‌رهه‌نگي له‌گه‌ڵ ئێران هه‌واڵيدا.
کۆبوونه‌وه‌ي به‌رپرساني پارێزگاي ئيلام و پارێزگاي واستي عێراق ئێواره‌ي ڕۆژي شه‌ممه 17ي نۆڤيمبێر/ 27ي گه‌ڵاڕێزان، له شاري ميهران نێزيک سنووري عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
به وته‌ي جێگري به‌رنامه‌داريي پارێزگاي ئيلام باسي ئاسانکاري له هاتوچووي لۆرييه بارهه‌ڵگره‌کان له‌سه‌ر سنووري نێوان عێراق و ئێران و موسافير و زياره‌تکاراني هه‌ردوولا له سنووره‌کاني ميهران و زه‌ڕباتييه له وتووێژه‌کاندا خراوه‌ته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
سه‌بيح ليفته وتيشي: به‌رپرساني عێراقي پێگه‌يه‌کي تايبه‌تي بۆ پێوه‌ندييه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران داده‌نێن و له‌م بواره‌وه هه‌موو هه‌وڵ و تواناکاني خۆيان بۆ هاوکاري هه‌مه‌لايه‌نه ده‌خه‌نه گه‌ڕ.
خاڵي سنووري ميهران به دوو که‌رتي موسافري و بازرگاني به خاڵێکي گرينگي هه‌نارده‌کان بۆ عێراق و هاتوچووي موسافير و زياره‌تکاران دێته ئه‌ژمار و له سه‌ره‌تاي ئه‌مساڵه‌وه زياتر له 500 ميليۆن دۆلار کاڵاي ئێراني له ڕێگاي خاڵي سنووري ميهرانه‌وه هه‌نارده‌ي عێراق کراوه.
سه رچاوه :کورد پرس