• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 3546
  • چوار شەممه 1/9/1391
  • رۆژژمێر :

بۆچي رێگا له‌شێواندني جلي كوردي ناگيرێت؟!

زۆرجار ده‌وترێت ئه‌گه‌ر زمان و جلوبه‌رگ له‌نه‌ته‌وه‌ي كورد بسه‌ندرێته‌وه‌ هيچي بۆ نامێنێته‌وه‌ وه‌كو نه‌ته‌وه‌ پێي بناسرێته‌وه‌، چونكه‌ مێژووي كورد به‌ده‌ستي خۆي نه‌نووسراوه‌ته‌وه‌و مێژوويه‌كي شێوێندراوه‌، به‌لام دوو تايبه‌تمه‌ندي هه‌يه‌ كه‌ تائێستا بووني نه‌ته‌وه‌ي كورديان پاراستووه‌، ئه‌ويش زمان و به‌رگه‌كه‌يه‌تي.

به‌مۆده‌كردني جلي كوردي

هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ جلوبه‌رگي كوردي به‌گشتي و جلوبه‌رگي ژنانه‌ به‌تايبه‌تي هێنده‌ جوان و تايبه‌تمه‌ند بووه‌ نه‌ك هه‌ر له‌لاي  خۆمان، به‌ڵكو  لاي ته‌واوي كوردناس و گه‌ڕيده‌ بيانييه‌كان و نه‌ته‌وه‌و دراوسێكاني كورديش جێگاي سه‌رنج بووه‌و هه‌ميشه‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌پۆشيني جلوبه‌رگي جوان و نه‌ته‌وه‌يي دراوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م، بۆ نموونه‌ي راستي ئه‌و بۆچوونه‌ش له‌دوو بۆنه‌ي تايبه‌تدا هاشمي ره‌فسنجاني سه‌رۆك كۆماري پێشووتري ئێران داني به‌وه‌دانا كه‌ جلوبه‌رگي ژنانه‌ي كورد هه‌م جوانه‌و هه‌م پێويستي به‌بالاپۆشي نييه‌، چونكه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا جلوبه‌رگه‌كه‌ رێكپۆشي تێدايه‌، ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ش يه‌كه‌مينجار بێت كه‌ سه‌ركرده‌و كار به‌ده‌ستاني نه‌ته‌وه‌كاني تر دان به‌تايبه‌تمه‌ندييه‌كي باش و جوان و ره‌سه‌ني كورديدا بنێن.

ئه‌وه‌ي مه‌به‌ستمه‌ له‌م نووسينه‌دا لێي بدوێم ئه‌وه‌يه‌ له‌دوو ساڵي رابردوودا به‌ناوي گۆڕانكاريي و به‌مۆده‌كردني  جلوبه‌رگي ژنانه‌ي كوردييه‌وه‌ چه‌ندان جۆري تازه‌ له‌جلوبه‌رگ هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌ هێنده‌ي لايه‌ني كورتكردنه‌وه‌و رووتكردنه‌وه‌يان پێوه‌دياره‌ هێنده‌ لايه‌ني ره‌سه‌نايه‌تيان پێوه‌ ديار نييه‌.

جلي ره‌سه‌ني كوردي

 

ئه‌وه‌ي وايكرد ئه‌م بابه‌ت بنووسم ديدارێكي خاتوو گه‌لاوێژ فه‌تاح بوو له‌ته‌له‌فزيۆني گه‌لي كوردستاندا، له‌و به‌رنامه‌يه‌دا گه‌لاوێژ خاني نووسه‌رو رۆماننووس و هاوسه‌ري سياسه‌تمه‌داري كورد مامۆستا ئيبراهيم ئه‌حمه‌د زۆر دڵگران بوو به‌وه‌ي جلوبه‌رگي كوردي ژنانه‌ به‌و ده‌رده‌ براوه‌و پێيوابوو نابێت چيتر رێگا بدرێت ئه‌و جلانه‌ وايلێبكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت رێكخراوه‌كاني ژنان و خه‌مخۆراني پاراستني كلتوورو جلوبه‌رگي ژناني كوردي رێگري له‌و ئه‌تك كردنه‌ بكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرێت، ئه‌وا هه‌رگيز نابێت ئه‌و جله‌ تازه‌ مۆدانه‌ به‌ناوي جلي كوردي ژنانه‌وه‌ بناسرێن، به‌ڵكو پێويسته‌ وه‌كو هه‌ر جۆرێكي تر له‌جلوبه‌رگي تازه‌و مۆده‌و ديزايني جيهان ناو بنرێن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌كرداريش بير بكه‌ينه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و جله‌ تازانه‌ به‌هيچ جۆرێك په‌يوه‌نديان به‌جلوبه‌رگي ره‌سه‌ني كورديي ژنانه‌وه‌ نييه‌، چونكه‌ جلوبه‌رگي ره‌سه‌ني كوردي به‌ناو و ناوچه‌و جۆره‌كانيانه‌وه‌ ده‌ناسرێنه‌وه‌، بۆ نموونه‌ جلي ژناني(ده‌شتي دزه‌يي هه‌ولێر، ولاتي كۆيه‌، خۆشناوه‌تي، بادينان، ئێزديه‌كان، هه‌ورامان، گه‌رميان، سلێماني، موكريان، كرماشان، شكاك و مه‌نگوڕايه‌تي، هه‌كاري، بۆتاني، واني، سه‌رحه‌دي، دياربه‌كري، حه‌له‌بي).

زۆرجار ده‌وترێت ئه‌گه‌ر زمان و جلوبه‌رگ له‌نه‌ته‌وه‌ي كورد بسه‌ندرێته‌وه‌ هيچي بۆ نامێنێته‌وه‌ وه‌كو نه‌ته‌وه‌ پێي بناسرێته‌وه‌، چونكه‌ مێژووي كورد به‌ده‌ستي خۆي نه‌نووسراوه‌ته‌وه‌و مێژوويه‌كي شێوێندراوه‌، به‌لام دوو تايبه‌تمه‌ندي هه‌يه‌ كه‌ تائێستا بووني نه‌ته‌وه‌ي كورديان پاراستووه‌، ئه‌ويش زمان و به‌رگه‌كه‌يه‌تي.

ديزاينه‌ره‌كان چييه‌؟

هه‌ريه‌ك له‌وانه‌ شێوه‌يه‌كيان له‌دوورين و لێكداني پارچه‌كان و به‌ر باخه‌ڵ و قه‌دو گڕوێرو ئه‌نگوچك و ته‌خته‌ي سنگ و ناوپشت و ته‌نيشت و قۆڵ و يه‌خه‌و مل و دامێندا هه‌يه‌و هه‌ر له‌مێژه‌ به‌و شێوه‌يه‌ هاتوون و هه‌روه‌كو ره‌سه‌نايه‌تي خۆيان ده‌سه‌لمێنێن و داب و ده‌ستووري ئه‌و ناوچه‌يه‌ي خۆيان نيشان ده‌ده‌ن، جا لێره‌دا پرسيار ئه‌وه‌يه‌ ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ي به‌م دواييه‌ ئه‌و خانمه‌ ديزاينه‌رانه‌ به‌ناوي جلي ژناني كورده‌وه‌ خستيانه‌ بازاڕه‌وه‌ جلوبه‌رگي كام ناوچه‌ي كوردستانه‌؟ بێگومان ئه‌و ديزاينه‌رانه‌ هيچ وه‌لامێكيان نييه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ي به‌هيچ جۆرێك ئه‌و جلانه‌ ناچنه‌ خانه‌ي جلوبه‌رگي ژنانه‌ي كوردييه‌وه‌، به‌ڕاي من ئه‌و جۆره‌ جله‌ به‌ناوي جلوبه‌رگي ژناني كورده‌وه‌ ده‌يه‌ها جۆريان لێ دروستكراوه‌ بێ ويستي ديزاينه‌ره‌كان بۆ شێواندني جلوبه‌رگ و ره‌سه‌نايه‌تي و گه‌وره‌ي نه‌ته‌وه‌ي كورد بووه‌، ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر ولاتێك يان كه‌سێكي نه‌يار به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌و جۆره‌ جلوبه‌رگانه‌ي دروستبكردايه‌، هه‌لايه‌كي گه‌وره‌ي لێبكه‌وتايه‌ته‌وه‌و ده‌مانووت ره‌نگه‌ به‌ده‌ستي ئه‌نقه‌ست ئه‌و كاره‌ كرابێت و شه‌ڕي تايبه‌ته‌ دژ به‌كوردو سڕينه‌وه‌ي ره‌سه‌نايه‌تي كوردي، به‌لام ئه‌وه‌ي زۆر جێگاي نيگه‌رانييه‌ ئه‌وه‌يه‌ ئه‌مجاره‌ چه‌ند ژنێكي كورد(كه‌ نازانم به‌چ  مه‌به‌ستێكه‌) به‌ده‌ستي خۆيان گۆڕ بۆ جوانترين و ره‌سه‌نترين و پڕ به‌هاترين سه‌رمايه‌ي كوردي هه‌ڵده‌كه‌نن و به‌ناوي مۆدێله‌وه‌ گۆڕانكاريي به‌سه‌ردا ده‌هێنن؟!

پرسيارو گله‌يي

من ده‌پرسم بۆچي ژناني هندستان و ژاپۆن و ئه‌نده‌نوسياو چين و ماليزياو عه‌ره‌ب و تورك و تاجيك و خوارووي ئه‌فريقاو...هتد سه‌رباري ئه‌وه‌ي هه‌موويان خاوه‌ن ده‌وڵه‌تي توانادارن و هيچ مه‌ترسييه‌ك بۆ سه‌ر كيان و بووني نه‌ته‌وه‌ييان نييه‌و هيچ دووژمنێك خاكي داگير نه‌كردوون و هيچ ده‌ستێكي شه‌ڕيش له‌كاردا نييه‌ بۆ شێواندني ره‌سه‌نايه‌تييان، كه‌چي ده‌ستكاري جلوبه‌رگي خۆيان ناكه‌ن، ئێمه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ تائێستا به‌ته‌واوه‌تي دان به‌بوونماندا نه‌نراوه‌و ته‌نيا سه‌نگه‌ري به‌هێزيش بۆ بوون و مانه‌وه‌مان زمان و جلوبه‌رگمانه‌ ئاواي لێده‌كه‌ين و به‌خۆڕايي به‌ده‌ستي خۆمان تێكي ده‌ده‌ين، دواجاريش ده‌ڵێم به‌ڕاستي هه‌قه‌ وه‌زاره‌تي رۆشنبيريي و رێكخراوه‌كاني ژنان و كۆمه‌ڵه‌كاني پاراستني ره‌سه‌نايه‌تي و كه‌له‌پووري كوردي له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ي ولات رێگا له‌و هه‌وڵه‌ بگرن و هه‌لمَه‌تي هۆشياري له‌و باره‌يه‌وه‌ به‌رێوه‌ببه‌ن، پێويسته‌ ئه‌و خاتوونانه‌ش كه‌ ديزاينه‌رن و ئه‌و مۆدانه‌ داده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ي زيان نه‌كه‌ن و بازاڕيان له‌بره‌ودا بێت و ناوبانگيان نه‌پووكێته‌وه‌، به‌ناوي داهێناني جلوبه‌رگي مۆده‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن نه‌ك جلوبه‌رگي كوردي، جێگاي خۆشيه‌تي گله‌يي له‌كه‌ناڵه‌كاني راگه‌ياندن بكه‌م، چونكه‌ هه‌ندێك له‌وان له‌ڕێگاي به‌رنامه‌كانيانه‌وه‌ ريكلامي جۆراوجۆريان بۆ ئه‌و جله‌ تازه‌ به‌ناو كورديانه‌ كردو هه‌ندێك له‌به‌ناو بێژه‌رو پێشكه‌شكاره‌كانيشيان ئه‌و جلانه‌يان پۆشي و بوونه‌ مايه‌ي چاو لێكه‌رييه‌كي به‌ربلاو و ئه‌و زيانه‌ زۆره‌ي لێكه‌وته‌وه‌.

سه ر چاوه : http://www.knwe.org