• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 395
  • شەممه 13/8/1391
  • رۆژژمێر :

کرده‌وه‌کاني ڕۆژي عه‌ره‌فه‌

ڕۆژي نۆيه‌مي زيلحه‌جه‌ ڕۆژي عه‌ره‌فه‌يه ‌و له‌ جێژنه‌ گه‌وره‌کانه‌ ، هه‌رچه‌ن به‌ ناو جێژن ناوبانگي نيه‌ و ڕۆژێکه‌ خواي گه‌وره‌ به‌نده‌کاني خۆي بانگه‌شه‌ کردووه‌ بۆ خواپه‌ره‌ستي و سفره‌ي به‌زه‌يي و چاکه‌کاري خۆي بڵاو کردووه‌ بۆيان و شه‌يتان له‌و ڕۆژه‌دا سووکتر و ده‌رکراو تره‌ .

بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ چه‌ن کرده‌وه‌يان ناو بردووه‌ :

1-     خۆشوردن‌ (غۆسڵ)‌

2-     زياره‌تي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) که‌ به‌رانبه‌ره‌ هه‌زار حه‌ج و هه‌زار عۆمره‌ و هه‌زار جێهاد به‌ڵکوو مه‌زنتره‌ و حه‌ديس سه‌باره‌ت به‌ گه‌وره‌يي زياره‌تي ئه‌و حه‌زره‌ته‌ له‌م ڕۆژه‌دا په‌يتاپه‌يتايه‌ و ئه‌گه‌ر که‌سێک خوا يارمه‌تي بدات له‌و ڕۆژه‌دا له‌ ژێر گۆمه‌زي پيرۆزي ئه‌و حه‌زره‌ته‌ بێ ، پاداشتي که‌متر له‌ که‌سێک نيه‌ که‌ له‌ عه‌ره‌فات بێ، به‌ڵکه‌ زۆرتر و پێسه‌نگه‌ .

ڕۆژي نۆيه‌مي زيلحه‌جه‌ ڕۆژي عه‌ره‌فه‌يه ‌و له‌ جێژنه‌ گه‌وره‌کانه‌ ، هه‌رچه‌ن به‌ ناو جێژن ناوبانگي نيه‌ و ڕۆژێکه‌ خواي گه‌وره‌ به‌نده‌کاني خۆي بانگه‌شه‌ کردووه‌ بۆ خواپه‌ره‌ستي و سفره‌ي به‌زه‌يي و چاکه‌کاري خۆي بڵاو کردووه‌ بۆيان و شه‌يتان له‌و ڕۆژه‌دا سووکتر و ده‌رکراو تره‌ .

3-     دواي نوێژي عه‌سر، به‌ر له‌وه‌ي خه‌ريک بێت به‌ نزاي عه‌ره‌فه‌ له‌ ژێر ئاسمان دوو ڕکات نوێژ بخوێنێت و لاي خواي گه‌وره‌ دانبنێ به‌ تاوانه‌کانيا به‌ڵکوو بگاته‌ پاداشتي عه‌ره‌فات وخوا له‌ تاوانه‌کاني ببورێ، دواي ئه‌وه‌ خه‌ريک بێ به خوێندني‌ نزاي عه‌ره‌فه‌ که‌ له‌ پيشه‌وايان (ر.خ) هاتوه‌ که‌ ناگۆنجێ لێره‌دا باسي بکه‌ين .

شێخ که‌فعه‌مي له‌ ميسباحدا گۆتويه‌تي :  " سۆنه‌ته‌ ڕۆژووي عه‌ره‌فه‌ بۆ که‌سێ که‌ تواناي له‌شي ببێت و نزا و خۆشوردن به‌ر له‌ ڕۆژداگه‌ڕان و زياره‌تي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) له‌ شه‌و و ڕۆژي عه‌ره‌فه‌ و دواي ڕۆژداگه‌ڕان ، بڕواته‌ ژێر ئاسمان و نوێژي نيووه‌رو و عه‌سر به‌ جوانێ بخوێنێ دواي ئه‌وه‌ش دوو ڕکات نوێژ بخوێنێ له‌ ڕکاتي هه‌وه‌ڵدا دواي ئه‌لحه‌مد سووڕه‌ي ته‌وحيد و له‌ ڕکاتي دوه‌مدا سووڕه‌ي کافێرون بخوێنێ . دواي ئه‌وه‌ش چوار ڕکات نوێژ بخوێنێت و له‌ هه‌ر ڕکات دواي ئه‌لحه‌مد په‌نجا جار سووڕه‌ي ته‌وحيد بخوێنێ" ئه‌م نوێژ ده‌قي ئه‌و نوێژه‌يه‌ که‌ حه‌زره‌تي ئه‌ميرۆلمومنين(ر.خ)  خوێندوويه‌تي .

سه‌رچاوه‌ : مفاتيح الجنان