• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2370
  • یەكشەممه 14/8/1391
  • رۆژژمێر :

ئه‌حکامي "ڕوانين"

ئه‌حکامی

يه‌کێک له‌و نێمه‌ته‌خواييانه‌ که‌ مرۆڤ ئه‌بێ له‌ ڕێگاي که‌ماڵ و پێشکه‌وتني خۆي و مرۆڤ که‌ڵکي لێبگرێ ، هێزي بيناييه‌ .

ته‌واشا کردني سرۆشت و جوانيه‌کاني، ئه‌گه‌ر ده‌س درێژي به‌ مافي خه‌ڵک نه‌بێ ، نه‌ ته‌نيا هيچ عه‌يبێکي نيه‌ به‌ڵکوو زۆريش چاکه‌ و ده‌سه‌ڵاتي بێ ئه‌ندازه‌ي خوا به‌ مرۆڤ نيشان ئه‌دات، که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و نێمه‌ته‌ گه‌وره‌ ، ياسا و ئه‌حکامێکي هه‌يه‌ که‌ به‌ بڕێکيان ئاماژه‌ ئه‌که‌ين .

1-      جگه‌ له‌ ژن و شوو ته‌واشاکردني هه‌ر که‌سي بۆ که‌سێکيتر، به‌  نيازي چێژ گرتن حه‌رامه‌ ؛ چ هاو ڕه‌گه‌ز بێ ، وه‌کوو ڕوانيني پياو بۆ پياوێکي تر يان ئافره‌تێک بۆ ئافره‌تێکي تر يان هاو ڕه‌گه‌ز نه‌بێ وه‌کوو ڕوانيني پياو بۆ ئافره‌ت يا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ، چ مه‌حره‌م بێ يان مه‌حره‌م نه‌بێت و بۆ هه‌ر جێگاييکي له‌شيش بێ هه‌ر ئه‌و حۆکمه‌ي هه‌يه‌ .

يه‌کێک له‌و نێمه‌ته‌خواييانه‌ که‌ مرۆڤ ئه‌بێ له‌ ڕێگاي که‌ماڵ و پێشکه‌وتني خۆي و مرۆڤ که‌ڵکي لێبگرێ ، هێزي بيناييه‌ .

2-     ڕوانين  بۆ مه‌حره‌مه‌کان :

ته‌واشاکردني مه‌حره‌م جگه‌ له‌ هاوسه‌ر، جگه‌ له‌ به‌روودواي به‌ بێ نيازي چێژگرتن مه‌نعي نيه‌ ، هاوسه‌ر قه‌يناکا .

 به‌ڵام به‌ نيازي چێژگرتن ته‌واشاکردني مه‌حره‌ميش حه‌رامه‌ .

3-     ڕوانين بۆ نامه‌حره‌مه‌کان :

ته‌واشاکردني نامه‌حره‌م به‌ بێ نيازي چێژگرتن ده‌ست و ده‌مووچاو قه‌يناکا .

جگه‌ له‌ ده‌ست و ده‌مووچاو حه‌رامه‌ .

4-     ڕوانين بۆ ئا‌فره‌تي غه‌يره‌ مۆسڵمان :

ڕوانين بۆ ژني غه‌يره‌ مۆسڵمان به‌ بێ نيازي چێژگرتن قه‌يناکا ، قايمکاري ئه‌وه‌يه‌ که‌ ته‌نيا‌ ته‌واشاي ئه‌و به‌شانه‌ي له‌ش بکرێ که‌ به‌ شێوه‌ي سرۆشتي دياره‌ .

5-     ڕوانين بۆ که‌سێ که‌ بيه‌وێ له‌گه‌ڵيا ژياني هاوسه‌ري پێک بێنێ ، ئه‌توانێ ته‌واشاي بکات به‌و مه‌رجه‌ي :

-          به‌ بێ نيازي چێژگرتن بێت و بيه‌وێ له‌گه‌ڵيا ژياني هاوسه‌ري پێک بێنێ؛

-          ئه‌گه‌ري رێک که‌وتني هه‌بێ ؛

-          ئافره‌تێک بێ که‌ بتوانێ له‌و کاته‌دا له‌گه‌ڵيا ژياني هاوسه‌ري پێک بێنێ ، بۆ نموونه‌ هاوسه‌ردار يان له‌ عێدده‌دا نه‌بێ؛

-           به‌ ته‌واشاکردني ، ناسيني سه‌باره‌ت به‌و زۆرتر ببێ .

6-     ڕوانين بۆ ده‌رمان کردن :

پياو يان ئافره‌ت ئه‌توانن بۆ ده‌رمان ته‌واشاي يه‌کتري بکه‌ن به‌و مه‌رجه‌ي که‌ پزێشکي هاو ڕه‌گه‌ز نه‌بێت و ناچار بێ ، ئه‌وه‌ ئه‌تواني ته‌واشاي بکات و ده‌ستيشي لێبدا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانێ به‌ ته‌واشاکردن چاره‌سه‌ري بکات ، نابێ ده‌ستي پێوه‌ بدات ، و ئه‌گه‌ريش بتوانێ به‌ ده‌ست لێدان چاره‌سه‌ري بکات ، نابێ ته‌واشاي بکات .