• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 534
  • شەممه 13/8/1391
  • رۆژژمێر :

پاداشي خوێندنه‌وه‌ي قۆرئان

خوێندنه‌وه‌ی قۆرئان

بيشري کۆڕي غالبي ئه‌سه‌دي ئه‌گێڕێتۆ که‌ ڕۆژێک گه‌يشتمه‌ خزمه‌تي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) سه‌باره‌ت به‌ بايه‌خ و پاداشي خوێندنه‌وه‌ي قۆرئان فه‌رمووي :

"هه‌ر که‌س ئايه‌تێک له‌ قۆرئان به‌ پێوه‌ بخوێني، ئه‌وه‌ بۆ هه‌ر پيتێک سه‌د پاداشي هه‌يه‌ .

ئه‌گه‌ر له‌ غه‌يري نوێژا بخوێنێ ، ئه‌وه‌ بۆ هه‌ر پيتێک  خوا ده‌ پاداشي جاکه‌ي پێ ئه‌به‌خشێ .

سا ئه‌گه‌ر گوێ بدات به‌ قۆرئان، ئه‌وه‌ بۆ هه‌ر پيتێک  خوا ده‌ پاداشي جاکه‌ي پێ ئه‌به‌خشێ و ئه‌گه‌ر که‌سێ ته‌واوي قۆرئان له‌ شه‌ودا بخوێنێ، ئه‌وه‌ مه‌لائێکه‌ت تا ده‌مه‌و به‌يان له‌سه‌ر ئه‌و دروود ئه‌نێرن و ئه‌گه‌ر له‌ ڕۆژدا خه‌تمي بکات، ئه‌وه‌ مه‌لائێکه‌ت تا شه‌و دروودي بۆ ئه‌نێرن و نزاي قه‌بوڵه‌ و ئه‌وه‌نده‌ي ئه‌وه‌ ها له‌ نێو ئاسمان و زه‌ويدا پاداشي بۆ ئه‌نووسرێت". پرسيارم لێکرد: ئه‌مه‌ پاداشي ئه‌و که‌سه‌يه‌ که‌ قۆرئان ئه‌خوێنێ ، ئه‌ي ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌توانێ قۆرئان بخوێنێ چێ ؟ فه‌رمووي : " ئه‌ي براي کۆري ئه‌سه‌د! سه‌رت سوورنه‌مێنێ، چونکوو خواي گه‌وره‌ به‌خشه‌نده‌ و مه‌زنه‌ .

ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي له‌ قۆرئان نازانێ، بخوێنێ ، خوا ئه‌و پاداشه‌ي پێ ئه‌دات"

الكافي،ج 6،ص 420