ناسک کاري
يه کێ له گرينگترين هونه‌ره ده‌ست سازه‌کاني پارێزگاي کوردووستان ناسک کاري داره . بنه‌ماوبنچينه‌ي ناسک کاري ، ڕووکێش کردني شکڵ و وێنه ئاماده‌کان له داره‌کاني مێشه و نه‌خشين به پلاني له پێشوو دياري کراوه. شاري سنه يه کێ له ناوه‌نده گرينگه کاني ئێران و‌به‌ڵکوو دنيايه .
بيرۆکه‌ي درووست ، لێزاني وشاره‌زايي ، وردکاري وجواني ، توانايي وزه‌وق وسرشت له ناسک کاري سنه قسه‌ي هه‌وه‌ڵ ده‌کات . گرێکاني گوێزوسنجوو که زۆر جوان و پڕله وێنه‌ن له ناو ده‌ستي کارزان به زه‌وقي هونه‌رمه‌نداني سنه‌يي به‌هه‌رجۆروێنه‌و شکڵێ بيان هه‌وێت درووس ده‌بێت. جيا له لێزاني و شاره‌زايي فێرکاران ومامۆستاياني سنه‌يي ، ڕه‌نگاڵه‌يي وجۆرواجۆري وجواني گرێکاني گوێز و سنجوو سه‌به‌بي دوو به‌رامبه‌ري جواني ئه‌م به‌رهه‌مانه بوه.
ناسک کاري له سنه نزيکه‌ي يه‌ک سه‌ده‌ونيوه مێژينه هه‌يه . و به وته‌ي مامۆستاياني ناسک کاردانه‌رو دامه‌زر‌ێنه‌ري ئه‌م هونه‌ره جوانه له سنه مامۆستا نيعمه‌توڵا نيعمه‌تيان باوکي خوالێ خۆش بووحاجي مه‌جي نيعمه‌تيان بوه.
ئه‌م هونه‌ره له سنه سه‌ره‌تا به هۆکاروئامرازه ساکاروسه‌ره‌تاييه‌کان به‌ڵام جوان به‌ڕيوه برياوه و حه‌تا له‌و ساته‌دا هونه‌رمه‌نداني ناسک کار مێزوچوارپايه‌ي ئيشيان نه‌بوه وله‌سه‌ر زه‌وي (عه‌رز) ئيشيان به‌ڕێوه ئه‌برد .تاکووله ساڵي 1342 هه‌وه‌ڵين مێزي (چوارپايه) ئيش له لايه‌ن مامۆستا عه‌بدولحه‌ميد نيعمه‌تيان نه‌وه‌ي (زاز) مامۆستا خوالێ خۆش بوو نيعمه‌توڵا بۆ شاري سنه هێنريا . وله‌وکاته‌وا هه‌تاکوو ئێستا که‌م که‌م که‌رسه و هه‌لومه‌رجي وپێداويستيه‌کان زۆرتربوه وله ئاريشه و گيروگرفته‌کاني ئيشيان که‌م بوه .
ئه‌م هونه‌ره ئێستا لايه‌ني بازاڕي په‌يدا کردوه وزۆربه‌ي پيشه‌که‌ران به درووس کردني ته‌خته‌نه‌رد سه‌رگه‌رمن وبه‌هۆي ئه‌وه‌ي که پيشه‌که‌ران سه‌رچاوه‌يێکي داهات و ده‌رامه‌تيان بجوزئه‌م ئيشه نيه وکاره‌سته به‌کاربه‌ريه‌کانيش زۆربه‌نرخ وگران و قات و که‌م وێنه‌يه به‌م بۆنه‌وه ده‌رفه‌تي درووس کردني به‌رهه‌مه‌کانتريان نيه وکه‌سێک به درووس کردني باقي به‌رهه‌مه هونه‌ريه‌کان تر سه‌رگه‌رم نابێت تاکوو له بواري ماڵي و پووڵي دابێن بێت .
ئێستا منه‌به‌ت و موعه‌ره‌ق له گه‌ل هونه‌ري ناسک کاري تێکه‌ڵ بوه و له زۆربه‌ي کاره‌کان به‌شێک له منه‌به‌ت و موعه‌ره‌ق په‌يدا ده‌بێت. وهۆي ئه‌مه ڕاسپێري سه‌نياره‌کاني به‌رهه‌مه‌کانه. به‌ڵام خۆش به‌ختانه هونه‌رمه‌نداني به‌ته‌مه‌ن و ڕه‌سه‌ني ناسک کارهه‌رئه‌و شێوازه کۆنه‌يان درێژه داوه و کاري زۆرجوان و بايه‌خ پێشکه‌ش ده‌که‌ن وزۆرتر له گرێ دار به‌تايبه‌ت گوێز و سنجوو که‌ڵک وه‌رده‌گرن .