به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە له نیوئه‌تله‌س، ئیمه‌ن ده‌رمانی ڕه‌وشێکی نوێ بۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌ر کردنی شێرپه‌نجه‌یه و زانایان له‌م شێوه‌یه بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی خۆڕاگری سیستمی ئیمه‌نی جه‌سته که‌ڵک ده‌به‌ن.
له درێژه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م شێوه‌یه، به تازه‌یی زانایانی بواری پزشکی جۆره پڕۆتۆئینێکیان دۆزیوه‌ته‌وه که ده‌توانێت به‌ر به بڵاو بوونه‌وه‌ی تۆمه‌ره شێرپه‌نجه‌ییه‌کان بگریت.
ئه‌م خانه پڕۆتۆئینییه به ناوی T-cells ده‌ناسرێت و له لایه‌ن جه‌سته و بۆ مه‌به‌ستی به‌رگریکاری به‌رهه‌م دێت له‌م شێوه ده‌رمانییه هه‌وڵ ده‌درێت که زیاترین جۆری ئه‌م پڕۆتۆئینه له کاتی نه‌خۆشکه‌وتن له لایه‌ن جه‌سته‌وه به‌رهه‌م بێت.
ئه‌م شێوه‌یه له ئێستادا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی شێرپه‌نجه‌ی خوێن و ئێسقان به کار دێت و بۆ جۆره‌کانی دیکه هێشتا کارامه‌یی نه‌بووه. ئه‌م تاقی کردنه‌وه له سه‌ر چه‌ند جۆره ئاژه‌ڵێک ئه‌نجام بووه و وڵامی ئه‌رێنی داوه‌ته‌وه.
زانیارانی پزشکی هیوادارن که بتوانن کاری زیاتر له سه‌ر ئه‌م شێوه نوێیه بکه‌ن و بتوانن به‌م ڕێگه‌یه ئاستی ئیمه‌نی جه‌سته‌ی مرۆڤ زیاتر به‌رز بکه‌نه‌وه تاکوو بتوانێت به‌رگری زیاتر له خۆی بکات.