• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 21
  • شەممه 2/10/1396
  • رۆژژمێر :
 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەگێڕانەوە لە نیوئەتڵەس، ئێش ئەگەرچی هەستێکی ناخۆش و ئازاردەرە، بەڵام یەکێک لە کارکەردە گرنگرکانی لەش دێتە ئەژمار کە مرۆڤ لە بوونی کێشەی جیدی لە یەکێک لە ئەندامەکانی خۆی ئاگادار دەکاتەوە.

بەم حاڵەوە بڕێ لە نەخۆشەکان لە گەڵ هەست بە ئێشی بەردەوام و درێژ خایەن بەرەو ڕوون و هەر ئەم پرسە ئەبێتە هۆی ئازاری زۆری کەسەکان. ئارام بوونەوەی ئێش لەم سەردەمەدا بە کەڵک وەرگرتن لە دەرمانی کیمیایی ئەنجام دەبێت کە زۆر پاشهاتیشیان بە دواوەیە. بەڵام ژێن دەرمانی دەرفەتێکی نوێ و هەڵکەوتە لەم بوارەدا دروست دەکات.

لەم دواییانەدا لێکۆڵەرانی ئینگلیزی توانیان بنەماڵەیەکی ئیتاڵی دەرمان بکەن کە بە هۆی بڕێ گۆڕانی ژێنێتیکییەوە نەیاندەتوانی هەست بە ئێش و ئازار بکەن. ئەو نەخۆشییە کە بە CIP بەناوبانگە بە دەگمەن ڕوو دەدات، بەڵام دەتوانێت کێشەی جیدی بۆ کەسە تووش بووەکان دروست بکات.

لێکۆڵەران بە گۆڕانی ZFHX۲توانیویانە لەو ڕێگایەوە هەست بە ئازار لە ئەو بنەماڵە ئیتاڵیە مومکین بکەن و ئێستا دەتوانن بە کاری پێچەوانەی ئەو ڕێگایە بۆ لەناو بردنی هەست بە ئازار لە ئەو کەسانە کە سەر ئێشەی بەردەوام یا ئێشی توندیان هەیە کەڵک وەربگرن.