• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 64
  • شەممه 2/10/1396
  • رۆژژمێر :
 شەوی چلە، شەوی  پێکەوە بوون و پێکەوە مانەوەیە . ئێرانییەکان و هەموو دانیشتوانی سەرزەمین گەلێک کەلە هەرێمی کەلتووری ئێرانی دا دەژین، چەندەها سەدەیە کە شەوی دەستپێکی وەرزی زستان کە درێژترین شەوی ساڵە، دەکەن بە جەژن و بە داب و نەریتی جۆر بەجۆرەوە  بەڕێوەی دەبەن.

 مێژووی شەوی چلە زۆر دوور ودرێژە ، ئەم شەوە  گرنگایەتی زۆری بووە لە ژیانی خەڵکێک کە  کشت وکاڵ و ئاژەڵداری تیادا کارو پیشەی سەرەکی بووە، لە ڕێزی ئەو ڕێو ڕەسمانەی  نێوان دانیشتووانی گوندەکان دابووە کە  لاگریی زۆری بووە.

هۆی مانەوەی داب ونەریتی شەوی چلە (یەڵدا) تابەم سەردەمە، چەند بابەتی گرنگە کە بریتین لە پێوەندی یەڵدا لەگەڵ سروشت و دەستپێکرانی  نوێی بوونەوەی وەڕز لە سوورانی ساڵ کە بە هۆی  تەکووزی تاهەتایی هەرساڵ دووپات دەبێتەوە، وابەستە بوونی ئەم داب ونەریتە مێژووییە بە شێوەی ژیان و کارو پیشە و بژیوی  کۆمەڵگەی وەرزێری ئێرانی، و هەروەها ڕەنگدانەوەی شووناسی فەرهەنگ وکەڵتووری کۆنی ئێرانی لەم داب ونەریتە بەدی دەکرێت.

داب ونەریتی شەوی یەڵدا ناوی "چلە"یشی لە سەردایە لە یەکەمی بەفرانبار تا دەهەمی ڕێبەندان کە ٤٠ ڕۆژە ناوی "چلەی گەورە"ـیە و بروایان وابووە کە ئەوپەڕی سەرمای زستان لەم چل ڕۆژە دایە.لە شەوی چلە خەڵکی سەردەمانی کۆن بە گێرانەوەی چیڕۆک و خۆێندنەوەی شاهنامەی فردوسی، خۆێندنی هۆنراوەکانی حافز شەوی چلەیان ڕادەپەڕاند.

بەڵام ئەوەی لای خەڵکی ئێرن یەکسانە، کۆبوونەوەی ئەندامانی بنەماڵە ودۆستان و ئاشنایان لە شەوی چلە دایە لە ماڵی یەکتری و ڕابواردنی دوایین شەوی پاییز لەگەڵ یەکتر.

 خەڵک خوانێک ڕادەخەن و لە تەنیشتی دادەنیشن و تێپەر بوونی زەمان لە کۆنەوە بەرەو نوێی دەکەن بە جەژن . لە ژمارێک لە ناوچە کان بەم خوانە دەلێن" خوانی شەو چرە" . بە خۆراکییەکانی پاییزی و بەتایبەی میوەکانی سێ یانەی سیڤ،هەنار و شووتی(هەنی) هاوڕێ لەگەڵ ئاجیلی تایبەت شەوی چلە ، میوانداریی خزم وکەسان و دۆستانی خۆیان دەکەن.

SAHAR