هۆكارە بۆ دروست بوونی شلەیەكی ڕەنگ سوور لە گۆشتی نیوە كوڵاودا
هەندێك كەس ئارەزووی ئەوە دەكەن گۆشت بە نیوە كوڵاوی بخۆن و گۆشتەكە بە ڕەنگێكی سووری ئاڵ بمێنێتەوە بەڵام هەندێكی دیكەش ترسیان لە خواردنی گۆشت هەیە بەم شێوەیە .
ئێستا پێویستە ئەو ڕاستیە بزانیت ئەو شلە سوورەی بە گۆشتی نیوە كوڵاوەوە هەیە خوێن نیە و پێكهاتەیەكە پێی دەوترێت " میۆگلۆبین " ئەمەش جۆرێكی پرۆتینە و لەناو ماسولكەی ئاژەڵدا هەیە و ئۆكسجینی پێویست بە ماسولكە دەدات ، و كاتێك گۆشت لەسەر ئاگرێكی كز و بۆ ماوەیەكی كەمتر دەكوڵێنرێت ئەوە ڕەنگی ئەو پرۆتینەی لەناو گۆشتەكەدا هەیە دەگۆرێت بۆ سوور .
هەندێك جۆری گۆشت ڕەنگی سوریەكەی تۆخترە ، جیفری سافیل مامۆستایە لە زانكۆی تەكساس لە بەشی زانستی گۆشتدا دەڵێت ئەو ئاژەڵانەی زۆر چالاكن و بە تەمەنن ماسولكەكانیان بەهێزترە و گۆشتەكەیان پرۆتینی جۆری " میۆگلۆبین" ی تیادایە و ئەمەش هۆكاری تۆخی سووری ڕەنگی گۆشتەكەیە .
گۆشتی سوور %70 ی پێكهاتوە لە ئاو جگە لەوەش پرۆتینی جۆری میۆگلۆبین یەكێكە لە پرۆتینەكانی ناو گۆشت و یەكێكە لە هۆكارەكانی سووری ڕەنگی گۆشت ، ئێستا ئەگەر پارچەیەك گۆشتیان پێشكەش كردیت و ڕەنگەكەی سوور بوو ئەوە مەترسە و ئەمە خوێن نیە بەڵكو پرۆتینی ناو گۆشتەكەیە .
سەرچاوە:وێستگە ستایل