• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 196
  • دوو شەممه 17/8/1395
  • رۆژژمێر :

نیشانەکانی تووشبوون بە کەمی ئاسن لە خوێندا

 ئاسن یەکێکە لە کانزا سەرەکیەکان لەلەشی مرۆڤدا و کاری گرنگ ئەنجامدەدەن، گرنگترینیان بەرهەمهێنانی خڕۆکەی سوری خوێنە کەدەبێتە هۆی هەڵگرتنی ئۆکسجین و گواستنەوەی بۆ بەشەکانی دیکە، پێویستە هەمیشە پارێزگاری لە ڕێژەی ئاسنی لەش بکرێت، چونکە کەمی دەبێتە هۆی تووشبوونی بە ئەنیمیا، لەهەمانکاتدا هۆکارێکە بۆ ژەهراوی بوون و حاڵەتی مەترسیدار.


پێویستە ئەو کەسانەی تووشبوونی کەمی ئاسنن سەردانی پزیشک بکەن و ڕێنمایی تەندروستی وەربگرن.

نیشانەکانی تووشبوون بە کەمی ئاسن لەخوێندا چین؟

یەکێک لە نیشانە باوەکان بێتاقەتی و ماندووبوونی زووزووە، چونکە ڕێگەنادات ئۆکسجین بە باشی بگوێزرێتەوە بۆ خانەکان و ئەندامەکانی دیکەی لەش.

ڕەنگی پێست گۆڕانی بەسەردا دێت تاریک دەبێت یاخود پەڵەی شین لەسەر لەشت دورستدەبێت، یان ژێر چاوەکانت ڕەش دەبێت و لێوەکانت ڕەنگی دەگۆڕێت.

هەناسەدانت تێکدەچێت و هەست بە توندی ئامێری هەناسەدانت دەکەیت بەتایبەتی کاتێک دەڕۆیت بە پێ یان کەمێک ماندوو دەبیت.

کەمی ئاسن هۆکارێکە بۆ تێکچوونی لێدانەکانی دڵ و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکان زیاد دەکات، ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت.

بەهۆی نەگەیشتنی ئۆکسجین بۆ مێشک تووشی سەر ئێشەیەکی زۆر دەبیت و بێزاردەکات، لەهەمان کاتدا هەستی دڵەڕاوکێ و دوودڵی زیاد دەکات بێ ئەوەی هیچ هۆکارێک هەبێت هەست بە تووڕەبوون و نائارامی دەکەیت.

یەکێکی دیکە لە نیشانەکان هەڵوەرینی قژتە وردە وردە، چونکە نەگەیشتنی ئۆکسجین بۆ بەشەکانی دیکە هێواش هێواش گەشەکردن خاو دەکاتەوە.

خانمانی دووگیان پێویستە زۆر بە ئاگابن، ئاگاداربن لەوەی ئاسنی خوێنیان گونجاوە یاخود نا، چونکە زیانەکانی زیاترن

ڕەنگی زمانت دەگۆرێت یان تووشی هەوکردن دەبێت، لەهەمانکاتدا ئامێری هەرس کێشەی تێدا دروست دەبێت و ڕیخۆڵە و کۆڵۆنت تووشی هەوکردن دەبن.

سایتی خەندان لایف