ئەتەکێتی منداڵ لەخوێندنگەدا
دەبێ دایکان و باوکان بەتایبەت دایکان گرنگی بدەنە منداڵەکانیان و ئامادەیان بکەن بەر لەوەی بچنە خوێندنگە ئەمەش لەرێی بەجێگەیاندنی بنەماکانیی ئەتەکێتەوە:
گرنگیدان بەتەندروستی منداڵ و پاکی شێوازی دەرەوە و نینۆک و گوێ و ددان و قژ و جلوبەرگ، ئەگەر نەخۆشە نابێ بچێتەوە تا نەگوێزرێتەوە بۆ ھاورێکانی بەتایبەت لەکاتی توشبونی بەسورێژە و پەتا.
کاتێ ناچێتە خوێندنگە بەھەر ھۆیەک بێ دەبێ خوێندنگە ئاگاداربکرێتەوە و نامەیەکی بچوکی پێدا بنێردرێت کەھۆکارەکەی ئاشکرا بکات.
دەبێ لەوادەی دیاریکراودا سەردانی مامۆستاکان بکرێت ماوە وماوە بۆ ناسین و زانینی ئەدای منداڵەکەیان .
دەبێ باوکان و دایکان ئامادەی ئاھەنگەکانی خوێندنگە بن چونکە بەشداریکردنیان بەختەوەری دەھێنێتە دڵی منداڵانەوە و ئاماژەیەکیشە بۆ گرنگیدانی خێزان بەمنداڵەکانیان.
توری هه والی سلیمانی