• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 378
  • یەكشەممه 16/8/1395
  • رۆژژمێر :

میوەیەك دەتپارێزێت لە توشبوون بە شێرپەنجە

 توێژینەوەکان سەلماندوویەنە کە وا ڕۆژانە خواردنی یەک سێو پارێزگاری جەستە دەکات لە توشبوون بە شەش جۆر شێرپەنجە.

  ساڵانە بە میلیۆنان مرۆڤ توشی شێرپەنجە دەبن لە جیهاندا، و سەرەڕای توێژینەوە و هەوڵەکان هێشتا زانست نەگەشتووە بە هۆکاری تەواو بۆتوشبوون بەم نەخۆشییە.

توێژەران لە زانکۆی "بیروجیا" لە ئیتاڵیا سەلمانویانە کەوا، خواردنی سێو هەموو ڕۆژێك بە بەردەوامی و بەبێ دابڕا لێی جەستە دەپارێزێت لە تووش بوون بە شەش جۆر شێرپەنجە.

و توێژەران پاش چەندین توێژینەوە و داتا کە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان جۆری خواردن و تووشبوون شێرپەنجە بوون، بۆیاندەرکەوت کەوا سێو جەستە دەپارزێت لە توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە، و کەمکردنەوەی حاڵەتی توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان بە ڕێژەی %٢٥، ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك کەمدەکاتەوە بۆ زیاتر لە پێنج جار لە چاو ئەوکەسانە دا کە سێو ناخۆن، و ئەگەری توشبوون بە  شێرپەنجەی قۆڵۆن و شێرپەنجەی دەم کەمدەکاتەوە.

سەبارەت بەهۆکاری ڕێگرتنی سێو لە توشبوون بە شێرپەنجە  توێژەران وتیان "هۆکاری ئەوەی کە سێو پارێزگاری جەستە دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی فلانوفوید و بۆیەی ڕوەکی کەتایبەتمەندی دژە هەوکردنی تێدایە."

بۆیە باشتر وایە هەموو بەیانیەك بەلایەنی کەمەوە سێوێك بخورێت چونکە هۆکارێکە بۆ پارێزگاری کردنی جەستە لە توشبوون بە شێرپەنجە، و کۆمەڵێك نەخۆشی دیکە.