کوبەی بڕوێش بەشێوازێکی نوێ
کوبە بە گشتی خواردنێکی خۆشە و گەورە و بچوک ئارەزووی خواردنی دەکەن.
کوبەی بڕویش چۆن ئامادە دەکرێت بەڵام بە جۆرێکی نوێ و جیاواز؟
پێکهاتەکان
بڕوێش
ئاو
ئاڵەت
زیرە
زەردەچەوە خوێ
قیمەی وشک بێ چەوری
پیاز
کەرەوز
بادام
بیبەری تون
داودەرمانی
تێبینی هەموو بڕەکان بەپێی پێویستی و خواست و ئارەزووە
چۆنێتی ئامادەکردنی:
بڕوێشەکە دەشۆیتەوە پاشان لە دەفرێکدا خوێ و ئاڵەت و زیرە و زەردەچەوەی پێوە دەکەین و کەم کەم ئاوی تێدەکەین و دەیشێلین و یان لە مەکینەی گۆشت یاخود لە خەڵاتەی دەدەین.
ناواخنەکەی لە تاوەیەکدا قیمە و پیاز و کەرەوز بادامەکەی بۆ سور دەکەینەوە و خوێ و بیبەری تون و داودەرمانی تێدەکەین.
هەویرەکە خڕ خڕ بەش بەش بکە وەکو کوبەی ئاسایی دیکە بیپێچەرەوە.
مەنجەڵێک ئاو بهێنە و بیکوڵێنە و خوێی تێبکە، کوبەکان بکەرە ناوی تا کەمێک زەرد دەبێت، پاشان دەریبهێنە و هەڵیکێشە لە هێلکە و سوری بکەرەوە.
لەگەڵ زەڵاتە پێشکەشی بکە، بەڵام دەتوانیت هێلکەشی لێندەیت.
بەسوپاسەوە بۆ خاتوو تارا دەتوانیت بۆ زانیاری زیاتر سەردانی پەیجی فەرمی خۆی بکەیت بەناوی خواردنی کوردی