• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 157
  • سێ شەممه 4/8/1395
  • رۆژژمێر :

تەماشای ئامێرە تەکنەلۆجیایانە بۆ منداڵان مەترسیداره

ئەکادیمیای ئەمەریکی تایبەت بە منداڵان (APP) ڕایگەیاند نابێت منداڵانی خوار تەمەن دوو ساڵ تەماشای ئەو ئامێرە تەکنەلۆجیایانە بکەن کە شاشەیان هەیە.



ئەکادیمیای ئەمەریکی تایبەت بە منداڵان پێشنیازیکردووە منداڵانی تەمەن ١٨ مانگاندا دەتوانن لەگەڵ خێزانەکانیاندا ڤیدیۆ چات بکەن و لەگەڵ دایک و باوکیاندا تەماشای بەرنامە کوالیتی بەرزەکان بکەن، بەڵام نابێت تەماشای ئامێرە تەکنەلۆجیا شاشەدارەکان بکەن، وەکو تەلەفزیۆن، موبایل، ئایپاد و هتد.

ئاماژەش بەوەکراوە، پێویستە چالاکی فیزیایی و ڕووبەڕووی وەکو یاریکردن کاری لە پێشینەی منداڵانبێت.

ئەکادیمیاکە باسی لەوەکردووە بەرنامەی تەلەفزیۆنی هاوشێوەی Sesame Street گونجاوە بۆ منداڵان کە لە کەناڵی پی بی ئێس پەخشدەکرێت.

جێنی رادێسکی نوسەری سەرەکی ڕاپۆرتی "میدیا و هزری گەنجان" کە لەلایەن ئەکادیمیای ئەمەریکی تایبەت بە منداڵانەوە بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاند، "پێویستە خێزانەکان بیر لە میدیای منداڵانبکەنەوە و لەوبارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن، چونکە ئەگەر منداڵان کاتێکی زۆر بۆ تەماشاکردنی میدیاکانیان تەرخانبکەن ئەوا کاتی پێویستیان نابێت بۆ یاریکردن و خوێندن و قسەکردن و خەوتن".

وتیشی، "پێویستە دایکان و باوکان چاودێری میدیای منداڵەکانیانبن و فێریانبکەن بۆ پەیوەندیکردن و فێربوون و بنیادنان بەکاریانبهێنن".

هاوکات کاسرین ستەینەر ئادێر پزیشکی دەروونی و توێژەر لە زانکۆی هارڤارد پێشوازی لەڕێنماییەکەی ئەکادیمیای ئەمریکی تایبەت بە منداڵان کرد، هەروەها وتیشی، "پێویستە ڕونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە بدرێت و دیاریبکرێت تا چەند پێویستە لەگەڵ منداڵەکاندا تەماشای میدیا بکرێت".

پزیشکە دەروونیەکە داوایکردووە بەدواداچون بۆ سوودەکانی بەرنامەکانی فێرکاریبکرێت، هەروەها بەرنامەکانی فێرکاری منداڵانی بە "پیشەسازی ناڕێکخراو" ناوبرد.

وتیشی، "مێشکی منداڵێکی بچوک زۆرترین توانای هەیە بۆ فێربوونی زمان لە کاتێکدا لەلایەن کەسوکار و چواردەوریەوە ڕووبەڕوو گفتوگۆی لەگەڵ دەکرێت".

هەروەها داوایکرد بەراوردبکرێت لە نێوان ئەو منداڵە تەمەن ١٨ بۆ ٢٤ مانگانەی کە لە شاشەکانەوە فێردەکرێن لەگەڵ ئەوانەی کە لەلایەن کەسانی گەورەترەوە کتێبیان بۆ دەخوێندرێتەوە.

ئەکادیمیاکە ڕایگەیاندووە پێویستە منداڵانی تەمەن دوو بۆ پێنج ساڵان ڕۆژانە یەک کاتژمێر تەماشای شاشەی ئامێرە تەکنەلۆژیاکانی وەک تەلەفزیۆن و موبایل و ئایپاد بکەن و ئەو کاتەش لەلایەن بەرپرسی منداڵەکانەوە دیاریبکرێت.

ئاماژەش بەوەکراوە پێویستە یەکێک لە ژوورەکانی ماڵ بکرێت بە "ناوچەی بێ میدیا،" بە نمونە لە ژووری خەوتندا هیچ ئامێرێکی میدیایی  تێدانەبێت تەنانەت بۆ ئەو منداڵانەش کە تەمەنیان لە سەروو پێنج ساڵانەوەیە.
سایتی کانالی ئین ئار تی