• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 342
  • چوار شەممه 5/8/1395
  • رۆژژمێر :

خواردنی هێلکە بۆ منداڵان چ سوودێکی هەیە؟

هێلکە خواردنێکی سەرەکی و ڕۆژانەیە، کاریگەری زۆری هەیە لە گەشەی منداڵدا بە هۆی دەوڵەمەندی بە کانزاو ماددەی سودبەخش.


سودەکانی هێلکە بۆ منداڵ:


- خواردنی هێلکە ڕۆژانە، یارمەتیدەریان دەبێت لە مانەوەی کێشیان وەکو خۆی.

- ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.

- یارمەتیدەرە لە دروستکردنی دەمارەخانەکان، و بەشی بەرپرس لە بیرەوەریەکان لە مێشکدا وریادەکاتەوە، بەهۆی بوونی کۆلین تیایدا.

- زەردێنەی هێلکە ڕێژەیەکی زۆر ماددەی ئاسنی تێدایە کە پێویستە بۆ جەستەی منداڵ.

- کاردەکات لە بەهێزکردنی توانای بینین، ە بەهێزکردنی بیر، و وریابوونی منداڵ، بەهۆی بوونی ئۆمیگا3 تیایدا.

- بەهۆی بوونی ماددەی ئافوماکرۆگلوبولین چارەسەری سەرمابوون و نەخۆشیە بەکترییەکان دەکات.

- خواردنی هێلکە یاریدەرە لە زوو گەورەبوونی منداڵ بە هۆی بوونی ڤیتامین B12 تیایدا.

- بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە کالیسیۆم تیایدا، یارمەتیدەرە لە دروستبوونی ددان و ئێسکی بەهێز.


سایتی کانالی ئین ئار تی