شێوازى ئاماده‌كردن په‌تاپه‌ى گۆشت به باینجان
په‌تاته یه‌كێكه ئه‌و خواردنانه كه له چاو خواردنانه‌كانى تر زۆرترین رێژه‌ى ڤیتامینى تێدایه، به تێكه‌ڵ كردنى له‌گه‌ڵ گۆشت و باینجان ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كى باش بو دابین كردنى چه‌ندین فیتامین بۆ له‌شى مرۆڤ.
پێداویستییه‌كان:
- دوو پەتاتە
- دوو باینجان
- گۆشت یان قیمە
-ئاڵەت و خوێ
-سێ تەماتە بەڵام بیدە لە ڕنە
- گێزەر به پێى پێویست
-یەك كەوچكی چیشت دوشاوی تەماتە
- یەك بیبەری شیرین
- ئاو به‌پێى پێویست
شێوازى ئاماده‌كردن
سه‌ره‌تا گۆشته‌كه یان قیمه‌كه ده‌خرێته سه‌ر ئاگر دواى سوور بوونه‌وه هه‌ریه‌ك له باینجان په‌تاته‌كه‌ش هه‌ر یه‌كه‌یان به جیا سوور ده‌كه‌ینه‌وه.
پاشان ته‌مانه له‌ڕنه نراوه‌كه و وگێزه‌ره و خوێ و ئاڵه‌ت و كه‌وچكه دۆشاوه‌كه له‌گه‌ڵ گۆشت یان قیمه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین بۆ ماوه‌ى "5" خوله‌ك ده‌خرێته سه‌ر ئاگر تا تامى یه‌ك ده‌گرن.
له كۆتایى ئاماده‌كردنى خواردنه‌كه هه‌ر یه‌ك له پێكهاته‌كانى به شێوه‌ى چین چین داده‌نرێت، ئاوى تێده‌كه‌ین به‌پێى پێوست بو ماوه‌یه‌كه كه به‌رده‌وام ئاگادارى ببیت و ده‌خرێته سه‌ر ئاگر تا خه‌ست ده‌بێته‌وه، نا بێت تێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته‌كان ورد نه‌بن و دواتر پێشكه‌ش ده‌كرێت.
سایتی کانالی ئین ئار تی