• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 178
  • سێ شەممه 13/7/1395
  • رۆژژمێر :

بۆچی هەندێک لە منداڵان بەیانیان دەڕشێنەوە؟

هەندێک لە منداڵان بەیانیان یان لە کاتەکانی تردا تووشی ڕشانەوە دەبن و ئەم حاڵەتەش چەند هۆکارێکی هەیە.


بەشێک لە هۆکارەکانی ڕشانەوەی منداڵان بریتین لە دڵەڕاوکێ، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و گەڕانەوەی خۆراک بۆ ناو گەدە.
هەروەها ئەو منداڵانەی بە هەندێک ماددەی خۆراکی هەستیاریی (حساسیت) یان هەیە، بە هۆی ئەو ماددە خۆراکییانەوە تووشی ڕشانەوە دەبن.

دڵەڕاوكێ یەکێکە لەو هۆکارانەی ڕشانەوەی منداڵان و قوتابیان لە بەیانیاندا، هەروەها نەبوونی کاتی پێویست بۆ خواردنی نانی بەیانی هۆکارێکی تری ئەم حاڵەتەیە.

هەروەها بەشێک لە کرمەکانی وەک ژیاردیا کە لە سەرەتای ڕیخۆڵە باریکەدا هەن، دەبنە هۆی ڕشانەوە و بۆنی ناخۆشی دەم لە منداڵاندا.

جگە لەو هۆکارانەش هەندێک نەخۆشی بۆماوەیی و نەخۆشییەکانی گورچیلە هۆکارن بۆ ڕشانەوەی منداڵان.


سایتی کانالی ئین ئار تی