• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 549
  • یەكشەممه 11/7/1395
  • رۆژژمێر :

١٥ سودی تێکەڵەی سیر و شیر بزانە

رەنگە پێشبینی سودەکانی سیر و شیر نەکەیت کەسەرباری ئەوەی چەندین ساڵە میوە و سەوزە بەکاردێ بۆ چارەسەری چەندین گرفتی جۆراوجۆر بەبێ پێویستی بۆ چارەسەری تر بەڵام تێکەڵەیەک ھەیە بەپێکھاتە سروشتییەکان چارەسەرەی چەندین کێشە دەکات کەئەویش تێکەڵی شیر و سیرە کەبەم جۆرە ئامادە دەکرێت:
١ کوپ شیر، ٣ سیری بچوک، چارەکە کەوچکێک ھاڕراوی بیبەر، کەمێک زەردەچەوە، کەمێک شەکر.
سەرەتا سیرەکە دەفلیقێنیتەوە و تێکەڵی شیری بکە و ئاوی تێ بکە پاشان شەکری تێ بکە و سیرەکە بکوڵێنە و پێکھاتەکانی تری تێ بکە تا چەند دەقیقەیەک تا بۆنەکەی نامێنێت پاشان کەمێک سارد دەکرێتەوە.
ئەمەش بەسوودە بۆ چارەسەری : 
١-چارەسەری پەتا  و ئەنفلۆنزا: ئەمەش بەوپێیەی دژە میکرۆبە و تایبەتمەندیی باشی ھەیە بۆ لەناوبردنی کۆکە بەوپێیەی دژە ئۆکسانی تێدایە و تەندروستە دەکرێ لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵ بکرێ تا چەندین دەقیقە و دواتر بخورێتەوە و کەمێک ھەنگوین وزەنجەبیلی تێ بکرێت بۆ تامخۆشی.
٢-دژی رەبوە:بەوپێیەی گیراوەیەکی دژە ڤایرۆس و بەکتریایە بەسوودە بۆ نەھێشتنی نیشانەکانی رەبو.
٣-رێگرە لەدەرکەوتنی زیبکەی لاوێتی: بونی سیر چارەسەرێکی باشە بۆ لەناوبردنی بەکتریا.
٤-دابەزاندنی کێش: سیر ئاماژە دەنێرێ بۆ مێشک بۆ ھەستکردن بەتێربون ئەمەش ھەستی تێربوون خێراتر دەکات، شیرەکەش کۆنترۆڵی حەزی خۆراک دەکات.
٥-دژە کەڕووە: پێست ھێور دەکاتەوە و پەڵە و زیبکە ناھێڵێ.
٦-ھەوکردنی سییەکان : تێکەڵەیەکی زۆر باشە بۆ رزگاربون لەھەوکردنی سییەکان بەتایبەت بۆ منداڵی بچوک.
٧-باشترکردنی ھەرس: ئەگەر گرفتی ئازاری گەدە یان خراپی ھەرست ھەیە دەتوانیت شیر و سیر بەکاربھێنیت بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکان و گرفتی ھەرس، ئەگەر خواردنی چەورت خوارد بزانە سیر ھاندەری بەرھەمھێنانی گیراوەی ھەرسە و شیریش میکرۆبی زیانبەخشی ریخۆڵە لەناودەبات. 
٨-نەخۆشیەکانی سنگ ناھێڵێ چونکە پێکھاتەی کبریتی تێدایە کەپاککەرەوەی سنگە، ٢٤٠ مل شیر و ١ لیتر ئاو تێکەڵ بکە و رۆژانە سێ جار بیخۆ.
٩- رزگارت دەکات لەکۆلیسترۆڵی زیانبەخش: ئەگەر زیاتر لەھەفتەیەک بەکاربێت ھاوکارە لەدابەزاندنی رێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش و کاریگەرە لەکەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵدا.
١٠-گرفتی مولولەکانی دەمار: کاتێ کۆلیسترۆڵ زۆربێت ئەوا دەبێتە ھۆی رەقبونی خوێنبەرەکان و زیادبونی مەترسی توشبون بەجەڵتە. 
١١-رزگاربون لەژەھر: بەوپێیەی جگەر پێویستی بەکبریتە بۆ لەناوبردنی ژەھر بەو جۆرە سیر سەرچاوەیەکی گرنگە و خۆراکێکی تەندروستە و کاریگەری زۆری ھەیە.
١٢- چارەسەری گرفتی سێکسی و زیادبوونی حەزی سێکسی لەپیاواندا و بەسوودە بۆ رووبەرووبونەوەی مەترسی توشبون بەنەزۆکی.
١٣- کەمکردنەوەی ئازاری ھەوکردنی جومگەکان 
١٤-دابەزاندنی فشاری خوێن: بەسوودە بەوپێیەی رەگەزی پێویستی تێدایە بۆ فراوانکردنی مولولەکانی خوێن و فشاری خوێن ناھێڵێ.
١٥-دژی نیشانەکانی پیرییە: ھاوکارە لەلەناوبردنی رەگە ئازادەکان.


تۆڕی هەواڵی سلێمانی