بەو خواردنانە منداڵەكەت زیرەكتر بكە
رەنگە زۆربەی زۆرمان گرنگیەكی زۆر بە خوێندن بدەین، بەڵام هۆكاری چالاككردنی مێشك و زیرەكیمان نازانین، ئەمە شتێكی نادروستە چونكە، دەبێت لەكاتی خوێندن و سەعیكردندا زیاتر پەرە بە ئاستی زیرەكی و چالاكبوونی مێشكمان بدەین.
بۆ ئەمەش دەبێت ئەم خواردنانە بخۆیت یاخود بیدەیت بە منداڵەكەت، چونكە زیاتر لە خواردنەكانی تر مێشك چوست و چالاك دەكات و ئاستی زیرەكی زیاتر دەكات.
. دەبێت زیاتر گرنگی بە ژەمە ئەساسیەكان بدەیت وەك لە ژەمە لاوەكیەكان واتە لە رۆژێكدا دەبێت سێ ژەمی ئەساسی بخورێت و هەروەها شۆرباو زەڵاتەی لەگەڵ بێت. دەبێت ئەو خواردنانە زۆر بخورێت كە پڕۆتینێكی زۆری تێدایە وەك گۆشت و پەنیر و هێڵكە. هەروەها ئاو سوودێكی زۆری هەیە دەبێت لەكاتی سەعیكردندا هەمیشە ئاو بخورێتەوە. شەربەتەكان سوودێكی زۆریان هەیە و پێوویستە بە بەردەوامی بخورێتەوە، بەتایبەتی شەربەتی پرتەقاڵ. هەروەها دەبێت شیر بخورێتەوە بە بەردەوامی لە بەیانیاندا.
خۆ بپارێزە لە خواردنی شیرینیەكان زیانیان هەیە و خانەكانی مێشك لە كار دەخات، بەڵام نابێت هیچكات نەخورێت بەڵكو دەبێت كەم كەم بخورێت. نە خواردنی چاو قاوە و هەروەها ئەو خواردنەوانەی كە وزەیەكی زۆریان تێدایە.
سایتی هەولێر