په‌نابردنی داعش بۆ ستراتیژی به‌رگری هه‌قاندنی خەندەق
داعش له به‌ر ئه‌وه‌ی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی عێراق و تووشی شکست هاتوه خه‌ریکی په‌نابردنە بۆ ستراتیژی به‌رگری کۆن لە کاتی هێرشی فراوان بۆ سەر ئەو چەکدارانە لە موسڵ.
ئه‌و تاکتیکه له داستانی "شه‌ری خه‌نده‌ق" وه‌رگیراوه که له مێژووی ئیسلامدا هه‌یه کاتێک پیغه‌مبه‌ر محەمەد ڕێبەرایەتی 3 هەزار بەرگریکاری لە مەدینە کرد بۆ سەرکەوتن بەسەر لەشکری 10 هەزار کەسی عەرەبی جولەکە لە ساڵی 627 ی کۆچی.
بە پێی زانیارییەکانی ئەمەریکاییەکان و کوردەکان، لە سه‌ر بنچینەی ئه‌و بیرۆکه‌یه داعش چه‌ندین میل خه‌نده‌ق و بەربەستی له ده‌وری موسڵ لێداوه ئەو شارەی کە زیاتر لە نیو ملیۆن کەسی تێدا دەژێت. داعش له مانگی 6ی 2014ه‌وه ئه‌و شاره‌ی کۆنترۆڵ کردووه. هه‌زاران به‌ربه‌ستی چیمه‌نتۆ له لایه‌ن ملیتانه‌کانه‌وه له دەووری شاری موسڵ دامه‌زراون.
عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب کاربه‌ده‌ستێکی کوردی شاری موسڵ که ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگەیاند" داعش له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا هه‌وڵه‌کانی بۆ پتەوکردنی کردنی دەوروبەری شارەکە به خه‌نده‌ق زیاتر کردووه. خه‌ندەقە‌کان سێ میتر قووڵ و دوو میتر پانن و له هەندێک جێگادا نه‌وتیان تێکردوون. داعش ده‌زانێت له ده‌ستدانی موسڵ بۆ ئه‌وان زیانێکی گیانی زۆری بەدوادادێت، بۆیه ئه‌وان هه‌ر کارێک ده‌که‌ن که پارێزگاری لێبکه‌ن.
چاوەڕوان دەکرێت ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ لە کۆتایی ئەمساڵدا دەستپێبکات و شارەزایان دەڵێن ڕەنگە ئەم شەڕەی موسڵ شەڕی یەکلاکەرەوە بێت.
سایتی جام کوردی