لە حەسەکە ئەمریکا بۆ خۆی بنکەی سەربازی دادەمەزرێنێت
سوپای ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت پێش له ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه، بنکه‌یێکی سه‌ربازی له ناوچه‌ی حه‌سه‌که‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی یه‌په‌گه دابمه‌زرێنێت.
به دوای ئه‌وه‌ی که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بنکه‌یێکی سه‌ربازیی له ناوچه‌ی ڕه‌میلان و کۆبانی دامه‌زراند ئه‌م جاره ده‌یه‌وێت بنکه‌یێکی سه‌ربازیی دیکه له ناوچه‌ی حه‌سه‌که له ناوچه گرینگ و ستراتژیکه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی یه‌په‌گه دابمه‌زرێنێت.
سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار له سوپای ئازادی سووریا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک زیادی کرد: ئاماده‌کارییه‌کان بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م بنکه سه‌ربازییه له حه‌سه‌که ده‌ستیپێکردووه.
ناوبراو وتیشی: ئه‌م بنکه له گوندی "جیبیس" له مه‌ودای نێوان حه‌سه‌که- شه‌دادیدایه.
جه‌ختیشی کرد: کاری دامه‌زراندنی ئه‌م بنکه سه‌ربازییه پێش له ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه کۆتایی پێدێت و پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا له ئۆپه‌راسیۆنی ڕه‌قه له‌م بنکه‌یه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
ناوبراو ئاماژه‌شی دا که له‌م بنکه‌یه‌دا پشتیوانییه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له هێزه‌کانی یه‌په‌گه ئه‌نجام ده‌درێت.
شیاوی ئاماژه‌یه که ناوچه‌یێک که تێیدا بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا خه‌ریکه دروست ده‌کرێت ناوچه‌یێکی پڕ له پاشه‌که‌وتی نه‌وت و گازه.
کوردپرێس