• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 112
  • شەممه 10/7/1395
  • رۆژژمێر :

بەگەرمی جەستەت مۆبایلەکەت بارگاوی بکەرەوە


توێژەرانی ئەمەریکی تەکنەلۆژیایەکیان درووستکردووە کە دەتوانێت گەرمی جەستە وەربگرێت و بیکاتە کارەبا و دەتوانیت بۆ ھەر مەبەستێک بتەوێت وزەی کارەباکە بەکاربھێنیت.



توێژەرانی زانکۆی نۆرس کارۆلینای ئەمەریکی تەکنەلۆژیایەکیان درووستکردووە بەناوی (Wearable Thermoelectric Generators)، ئەوەش بریتییە لە مۆلیدەیەک کە وزەی گەرمی جەستە وەردەگرێت و دەیگۆڕێت بۆ وزەی کارەبا و دەتوانیت مۆبایلەکەتی پێ بارگاوی بکەیتەوە.

ھاوکات ئامێرە نوێیەکە دەتوانێت گەرمی ھەموو جەستە لەخاڵێکدا کۆبکاتەوە و رایبکێشێت بۆخۆی و ھەموو گەرمییەکە وەربگرێت، و بۆ ھەر سانیمەتر دووجایەکی جەستە ٢٠ مایکرۆ وات کارەبا بەرھەم دەھێنێت و ئەگەر جەستە گەرم بێت وزەکە زیاددەکات، ھەروەھا لەئێستادا تەکنەلۆژیاکەیان خستۆتە سەر تی شێرتێک و دەشێت تی شێرتی لەوجۆرە بەرھەم بھێنرێت و وایەرێکی پێوە بێت و مۆبایل بارگاوی بکاتەوە.

تۆڕی هەوالی سلێمانی