• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 384
  • شەممه 10/7/1395
  • رۆژژمێر :

سێ ڕەفتار کاریگەری خراپی لەسەر منداڵ هەیە

پەروەردەکردنی منداڵ بەشێوەیەکی ڕاست و دروست کارێکی قورس و گرانە، ڕەنگە هەندێک رەفتاری دایکان و باوکان بێ ئەوەی مەبەستیان هەبێت، کاردانەوەی خراپی لەسەر منداڵ هەبێت.


بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا پێویستە دایکان و باوکان زۆر بە ئاگابن لە رەفتارەکانیان بۆ ئەوەی پەروەدەیەکی دروستی منداڵەکانیان بکەن، چونکە پەروەردەی منداڵی زۆر گرنگی لەسەر کەسایەتی ئەو منداڵە هەیە لە داهاتوودا.
ئەو هەڵانەی دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە منداڵ و کاریگەری سلبی لەسەر باری دەروونی دەبێت چییە؟
لێدان
زۆرجار دایکان و باوکان سزای منداڵەکانیان دەدەن بەهۆی ڕەفتار یاخود کردەوەیەکی هەڵەوە بە لێدان و پێداکێشانیان، چونکە بە باشترین چارەسەری دەزانن بۆ ئەوەی هەڵەی منداڵەکانیان ڕاست بکەنەوە و سنوری بۆ دابنێن، بەڵام بەداخەوە ئەمە رێگایەکی هەڵەیە و ڕاست نیە، چونکە کاریگەری سلبی و خراپی دەبێت لەسەر باری دەروونی منداڵ و هەستەکانیشی بەرامبەر دایک و باوک دەگۆرێت، رەنگە ببێتە هۆی توڕەبوون و متمانەی بەخۆی نامێنێت و زۆر نیشانەی خراپی دیکە.
هەر بۆیە هەوڵبدە لەبری ئەو ڕێگایە ڕێگایەکی باشتر بهێنە بۆ سزادانی منداڵەکەت، بۆ نمونە دەتوانیت یاریەکانی لێدووربخەیتەوە تا بەڵێن دەدات ئەو کارە دووبارە ناکاتەوە.
ناز پێدانی زۆر
زۆر گرنگە لە پەروەردەکردنی منداڵدا سنورێک بۆ ناز پێدانی منداڵ دابنرێت، چونکە زۆر نازپێدانی منداڵ دەبێتە هۆی شکست هێنانی لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ خەڵکدا و لە داهاتوودا، وایلێدەکات هەست بە بەرپرسیاریەتی ناکات، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگایەنێت کە سۆزی پێنەدەیت نەخێر هەوڵبدە یەکسانی ڕابگریت.
جیاوازیکردنی منداڵ
یەکێکە لە هەڵەکانی پەروەردەکردن جیاوازیکردنی منداڵە، واتە بەخشینی سۆز بە منداڵێک و نەبەخشینی بە یەکێکی دیکە، چونکە دەبێتە هۆی ئیرەی بردن لەنێوانی ئەو دوو منداڵە کاردانەوەی خراپ.


  خەندان لایف