• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 104
  • پێنج شەممه 8/7/1395
  • رۆژژمێر :

خۆپێشاندانی ناڕەزامەندانەی کرێکارانی کۆمپانیایەکی مەزن  لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان


بەسەدان کەس لە کرێکارانی ناڕازیی کۆمپانیایەکی مەزنی عەرەبستان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە خۆپێشاندانیان کرد.

بە پێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی تەسنیم بەگێرانەوە لە ماڵپەڕی"ئەخبار٢٤"، کرێکارانی کۆمپانیایەکی مەزنی عەرەبستانی لە ناوچەی شەرقییە کە گەورەترین پارێزگای عەرەبستانی سەعوودیە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە نەدرانی مووچەی شەش مانگەیان خۆپێشاندانیان کرد.

لەهەمان کاتدا ڕاگەیێندرا، کۆمپانیای چاپی قورئانی عەرەبستانیش، ١٣٠٠ کەس لە فەرمانبەرەکانی دەرکردووە.

ئەو فەرمانبەرانە لە ناوەندی چاپی مەلیک فەهەد تایبەتی چاپ کردنی قورئانی پیرۆز لە مەدینەی مونەوەرە کاریان دەکرد کە لە نۆ مانگی ڕابردوودا مووچەیان وەرنەگرتبوو و داوایان لێکرابوو وێڕای پەیوەندی گرتن بە ئیدارەی سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیای سەعوودی ئوجییە، بڕیاری کۆتایی کاری خۆیان مۆر بکەن.

نرخی نزمی نەوت، داکۆکی دراڤیی عەرەبستان لە تیرۆریستان لە سووریا و ئێراق و شەڕی یەمەن زەخت وگوشاری زۆری خستووەتە سەر سەرچاوە دراڤییەکانی عەرەبستان و ڕیازی بەرەوڕووی گرفت و کێشەی زۆر کردووە.



سەرچاوه: سایتی سەحەر تی ڤی