• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 3535
  • سێ شەممه 6/7/1395
  • رۆژژمێر :

رێگای بەرگرتن له توشبوون به خەمۆکی لە وەرزی پایز

ئەگەر وا هەست دەکەیت لە پایزدا هەست بە خەمۆکی وەرزی دەکەیت، دەتوانیت بە خواردنی بەرهەمێکی شیرەمەنی ئەو خەمۆکییە لەناو ببەیت.


ماست سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کالیسیۆم، پڕۆتین و ماددە کانزاییەکانە چەندین سوودی بۆ تەندروستی لەش هەیە، بە پێی توێژینەوەیەک دەتوانێت ڕێگری لە خەمۆکی بکات.

ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد دەریخستووە کە خواردنی ماستی چەور چەش جار لە هەفتەیەکدا ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی لەسەدا ٣٢ کەمدەکاتەوە.

توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن دەتوانن سوودێکی باش لەم خۆراکە سروشتییە وەربگرن بۆ ئەو کەسانەی تووشی خەمۆکی بوون، چونکە ماست دەبێتە هۆی دروستکردنی هەستی شادی و لایەنی دەروونی بەهێزتر دەکات.

لەبەر ئەوە ئەگەر هەستت بە خەمۆکی کرد لە وەرزی پاییزدا دەتوانیت وەک جارەسەرێک ڕۆژانە قاپێکی بچووک ماست بخۆیت.

خەمۆکی نەخۆشییەکی دەروونییە کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە خەم و نیگەرانی بەردەوام و لەدەستدانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی، ئەم نەخۆشییە بە دوو ڕێگا چارەسەر دەکرێت کە بریتین لە تەندروستی و سروشتی.
سایتی کانالی ئین ئار تی